ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌ و گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد

:: PM:12:24:03/11/2022 ‌
یاریزانی دێرین و هێرشبەری تیپی سوزوکا پوینت گاینتسی ژاپۆنی " کازیۆشی میورا"، لە خولی پلە چواری ژاپۆن یاریی ده‌كات و ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌، توانیشی به‌ گۆڵێك به‌شداریی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی بكات.

میورا، كه‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی جیهانه‌ و له‌ یاریكردن به‌رده‌وامه‌، له‌ یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر تیامۆ هێركاتا وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد و به‌ لێدانی سزا گۆڵێكی تۆمار كرد، تیپه‌كه‌شی به‌ 3-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

میورا گۆڵی سێیەمی تیپەکەی لە خولەکی 84دا تۆمارکرد و به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تییش ئاهه‌نگی گێڕا.

بەهۆی ئەم گۆڵە "مێژووییە" میورا بووە به‌ته‌مه‌نترین یاریزان کە لە یارییەکی فەرمیدا گۆڵێک لە خولە ناوخۆییەکانی تۆپی پێی ژاپۆندا تۆمار بکات.

میورا کە نازناوی "پاشا"ی لێنراوە، لە تەمەنی 55 ساڵ و 246 رۆژدا گۆڵی بەرانبەر تیامۆ هیرکانا تۆمارکرد و یەکەم گۆڵی ئه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌دا، لەوەتەی پێوەندیی بە تیپەکەوە کردووە.



وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا