لەمەودوا رۆژانە چوار کووپ چا بخۆرەوە

:: PM:04:55:04/11/2022 ‌

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی لە دنیادا خەڵکانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش چا خواردنەوەیەکی سەرەکییە، بەڵام چی بەسەر ئەو کەسانە دێ کە رۆژانە چوار کووپ چا یان زیاتر دەخۆنەوە؟.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی ماڵپەڕی ''brightside'' ئەنجامی داوە ئەگەر کەسێک رۆژانە زیاتر لە چوار کووپ چا بخواتەوە ئەم گۆڕانکاریانە بەسەر جەستەیدادێت:

یەکەم: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە: نەخۆشی شەکرە حاڵەتێکی تووشی گەورە و بچووک دەبێت، نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا کەسەکە نابێ خواردن و خواردنەوەی شیرن بخواتەوە، ئەم حاڵەتەیش چارەسەرکردنی ئاسان نییە، بەڵام زۆر شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ڕێگریکردن لێی، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چوار کووپ یان زیاتر چا لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، بەڵام چا بەبێ شەکر.

دووەم: پێست جوان دەکات: چا بەگشتی سوودی بۆ پێست هەیە، بەڵام چای سەوز بە تایبەتی بۆ پێست سوودی زۆرە و خاوێنی دەکاتەوە، تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە و سەلمێنراوە کە بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەری زیپکە و پێستی چەور دەکات.

سێیەم: خواردنەوەی چا بەشێوەیەکی رۆژانە مووی جەستە بەهێز دەکات.

چوارەم: ئەگەر رۆژانە چوار کووپ چا یان زیاتر بخۆیەوە ئەوا نینۆکەکانیشت بەهێز دەبن، چونکە مادەی گرنگی تێدایە کە یارمەتی نینۆک دەدات بەهێز بێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان