به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، 100 سواڵكه‌ریان له هه‌ڵمه‌تێكدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه به‌شی پۆلیسی رێككاری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تێكدا له چێشتخانه‌كان و ترافیكه‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 100 سواڵكه‌ریان گرتووه.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانه‌ی گیراون، داوای هاوكارییان له خه‌ڵك ده‌كرد و بووبوونه مایه‌ی بێزاری بۆ هاووڵاتییان.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م سواڵكه‌ره‌كان به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی ماده‌ی 390 له یاسای سزادان ڕاگیران.