خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی بوونه خاوه‌نی دووانه‌یه‌ك له كۆرپه‌ڵه به‌ستووه‌كان كه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ هێڵرابوونه‌وه .
بە گوێرەی هەواڵێکی بی بی سی
BBC ، دووانه‌كان له ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خێزانێك كۆرپه‌ڵه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به به‌ستوویی هێشتبووه‌وه.
ئه‌مه درێژترین ماوه‌ی به‌ستنی كۆرپه‌ڵه‌ییه كه ئه‌نجام بدرێت و وه‌ك منداڵی ئاسایی له دایك ببێت، كۆرپه‌ڵه‌كان له 22ی نیسانی 1992ه‌وه له‌ناو نایترۆجینی شلدا پارێزراو بوون .
دایكی منداڵه‌كان له 31ی تشرینی یه‌كه‌مدا دووانه‌كه‌ی له دایك بووه، باوكی كۆرپه‌ڵه‌كان كه ناوی فیلیپ ڕیگۆیه ده‌ڵێت، ئه‌وه شتێكی سه‌رلێشێواو بووه بۆ ئه‌وان .
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری نیشتمانی به‌خشینی كۆرپه‌ڵه كه ڕێكخراوێكی تایبه‌ته ده‌ڵێت، ئه‌م ڕێكخراوه یارمه‌تی له‌دایكبوونی هه‌زار و 200 كۆرپه‌ڵه‌ی داوه، له‌و كۆرپه‌ڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌كانه‌وه به‌خشراون .