وریای ئەو نیشانانە بە مەترسیدارن

:: PM:09:12:23/11/2022 ‌

چەندان جۆر نەخۆشی مەترسیدار هەن كە نیشانەیان نییە، یان تا دوای پەرەسەندنیان نیشانەیان تەواو دەرناكەوێت، جیا لەوەی نیشانەی هەندێكیان تێكەڵە لەگەڵ نەخۆشی تر یان حاڵەتی ئاسایی، بۆیە رەنگە مرۆڤ گرنگیان پێ نەدات، بە گشتی لە كاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانەی خوارەوە پێویستە پشكنینی تاقیگە و راوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

یەكێك لەو نەخۆشیانە شێرپەنجەی پەنكریاسە كە زۆر مەترسیدارە، بۆیە ئەگەر یەكێك یان زیاتر لەو نیشانانەت هەبوو پشتگوێی مەخە، لە نیشانەكانی شێرپەنجەی پەنكریاس: 

*بەزەحمەت قوتدان، هەروەها سووتانەوەی گەدەش لە نیشانە دیارەكانی ئەو شێرپەنجەن.
*ئازاری سك و پشت.
*لەدەستدانی بێ هۆی كێشی لەش و لەكاتی خواردنی ئاساییدا.
*نەمانی ئارەزووی خواردن بەهۆی پەستانی گرێی شێرپەنجەیی لەسەر گەدە.
*زەردوویی.
*خورانی توندی پێست، بەهۆی كۆبوونەوەی خوێی زراو لە ژێر پێست.
*گۆڕان لە رەنگی پاشەڕۆ، واتە پاشەڕۆ زیاتر رەنگی زەرد هەڵدەگەڕێت.
*تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین كێشەی بۆ دروست دەبێت.
*هیڵنج.
*جەڵتەی خوێن.
* شەكەتی و ماندووبوون.
*لەرز و تا و هەستكردن بە داهێزران.
*خەمۆكی و رارایی بێ هۆكار.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل