ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران و پێشێلكارییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران گرێ ده‌دات.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هاییه‌كان، ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران، رێكخراوی به‌رگریكردن له قوربانییانی توندوتیژی و چه‌ند رێكخراوێكی تر وتاریان ده‌بێت.
ره‌شنووسی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌خرێته ده‌نگدان، بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌دات.
حكوومه‌تی ئێران تۆمه‌تباره به كوشتنی خۆپێشانده‌ران، بۆیه له‌سه‌ر داوای دوو وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێ ده‌درێت.
داوا له سه‌رجه‌م نوێنه‌ر و رێپۆرته‌رانی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و شاهیدهكانیان، هۆكاره‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران بخه‌نه روو و مه‌به‌ستیانه له داهاتوودا سوود له‌و به‌ڵگه‌نامانه وه‌ربگیرێت و رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی پێ دادگایی بكرێت.
ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك رووسیا و چین و ئێران، به توندی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه، پێویست به‌وه ده‌كات لانی كه‌م یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ئاماده ببن و له 47 وڵاتی ئه‌ندام، تا ئێسته 17 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕیوه. ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌ك رووسیا و چین و ئێران، به توندی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدا ده‌كرێت كه نزیكه‌ی 10 هه‌فته‌یه له ئێران خۆپێشاندانه و خه‌ڵكێكی زۆر بوونه‌ته قوربانی و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون. ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كان رۆژ به رۆژ له زیادبووندایه. دواین ئامار باس له كوژرانی 434 كه‌س ده‌كات كه 60 كه‌سیان خوارووی ته‌مه‌ن 18 ساڵانن. جگه له‌مه به ده‌یان هه‌زار كه‌س گیراون و ئه‌شكه‌نجه دراون.
ژینا له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.