له‌سه‌ر داخوازی و بانگه‌وازی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شێك له شاره‌كانی ئێران ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
ئه‌مڕۆ 69یه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان و راپه‌ڕینی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، مانگرتن له سه‌قز، بۆكان، جوانڕۆ، بانه، مه‌ریوان، سنه، نه‌غه‌ده، شنۆ، دیوانده‌ڕه، كامیاران و زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌روه‌ها له مه‌شهه‌د و تاران و شیراز و ئیسفه‌هان و زاهیدان و بووشه‌هر و ده‌یان شاری تری ئێران، كاسبكاران ده‌ستیان به مانگرتن كردووه. جیاوازی مانگرتنی شاره گه‌وره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ شاره‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه، له شاره‌كانی كوردستان سه‌رجه‌م توێژه‌كان به‌شدارن و ته‌واوی بازاڕه‌كانیش داخراون، به‌ڵام له تاران و شاره‌كانی تر، بۆ نموونه به‌شێك له بازاڕی شاره‌كه داده‌خرێت.
مانگرتنی ئه‌مجاره زیاتر بۆ پاڵپشتیكردنه له راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دوای چه‌ند رۆژێك له سه‌ركوتكارییه‌كی سه‌ختی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه لانی كه‌م 40 شه‌هیدی لێ كه‌وته‌وه، حزب و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كان له ئاستی كوردستان و ئێران‌دا بانگه‌وازی مانگرتنیان بڵاو كردبووه‌وه.
حكوومه‌تی ئێران زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی میلیتاریزه كردووه و هێزێكی زۆری خزاندووه‌ته ناو شاره‌كان، له هه‌ندێك شار ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێت و گه‌نجان ده‌گرێت، به هه‌زاران كه‌س گیراون و به ده‌یان برینداریش هه‌ر له ماڵه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوه‌ڕوانییان له خه‌ڵكی ته‌واوی ئێران هه‌یه به مانگرتن و گه‌رمتركردنی خۆپێشاندانه‌كان، گوشاری ناڕه‌وای حكوومه‌ت له سه‌ریان كه‌م ببێته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه چاوه‌ڕوانییان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت.
ئاماری قوربانییان به هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێم، رۆژ به رۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان، له‌سه‌ر هه‌مان پرس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ساز ده‌كات.
ئاماری قوربانییان به هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێم، رۆژ به رۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و باس له‌وه ده‌كرێ نزیكه‌ی 450 كه‌س له خۆپێشانده‌ران گیانیان له ده‌ست داوه، به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون و ده‌یان هه‌زاری تریش گیراون و راپێچی گرتووخانه‌كان كراون.
ژینا له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.