پنتاگۆن نیگه‌رانیی خۆی له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی، داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات كه ده‌ڵێ سه‌لامه‌تیی سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته مه‌ترسی، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تێكبدات .
پاتریك رایده‌ر گوته‌بیژی پنتاگۆن /وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند ؛ وه‌زاره‌تی به‌رگری زۆر نیگه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه له ڕۆژئاوای كوردستان له سووریا و عێراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له پێشكه‌وتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش كه له ساڵانی ڕابردوو شكستی به‌م ڕێكخراوه هێناوه .
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ شكستپێهێنانی داعش، پاراستنی 10 هه‌زار گیراوی داعش له‌و ناوچانه، جگه له‌وه‌ش كرده‌وه سه‌ربازییه ناهاوئاههنگهكان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق .
هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه‌شی گوتووه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه كه‌م بكرێته‌وه، واته هێرشه‌كان بوه‌ستێنرێن تا سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش بێت، گره‌نتیی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی پابه‌ندن به ئه‌ركی شكستپێهێنانی ئه‌م ڕێكخراوه .
پنتاگۆن سه‌ركۆنه‌ی كوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل له توركیا و سووریا ده‌كات و ده‌ڵێت، نیگه‌رانین له‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه باس له به ئه‌نقه‌ست به‌ئامانجگرتنی شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كرێت .
پنتاگۆن ، بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بۆ درێژەدان بە ئاگربەست
له كاتێكدا ئێمه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه ده‌كه‌ین، ئاگاداری نیگه‌رانییه ته‌ناهییه ڕه‌واكانی توركیاین، به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ توركیا و هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كان له‌باره‌ی پاراستن و درێژه‌دان به ئاگربه‌ست .
توركیا به‌رده‌وام به بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كات، ماوه‌یه‌كیشه به درۆن له نزیك ئاوه‌دانی ده‌دات و خه‌ڵكی سڤیلیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه ده‌بنه قوربانی.
ئۆپراسیۆنی "چنگی شمشێر" رۆژی 20ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر له یه‌ك كاتدا به هێرشی ئاسمانی له رۆژئاوای كوردستان و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه، به‌گوێره‌ی دوا لێدوانی ئه‌ردۆغان، به نیازن هێرشی زه‌وینیش به‌ره‌و رۆژئاوا بكه‌ن، تا ئه‌و ناوچانه‌ی به‌گوته‌ی توركیا "ئاسایشی سنووره‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كات".