له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بافڵ تاڵه‌بانی و چه‌ند حزبێكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته یه‌كگوتاری له نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا هه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ئاماده نین مامه‌ڵه‌یه‌كی تر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، له دووكان بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه. پێش كۆبوونه‌وه‌كه میدیای یه‌كێتی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به حوكمڕانی له كوردستان.
باپیر كامه‌لا سلێمان سه‌رۆكی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی یه‌كگوتاری حزبه‌كان كراوه، حزبه‌كانی ئاماده‌بوو دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، پێویسته یه‌كگوتاری له نێوان حزبه سیاسییه‌كان هه‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته یه‌كێتی له‌و قاڵبه‌ی ئێسته كه وه‌ك یاخیبوو ده‌رده‌كه‌وێ بێته ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان خۆیان به هاوبه‌شی حكوومه‌ت ده‌زانن، سێ جاریش گوتوویانه كه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگوتاری، مامه‌ڵه‌ی تر نادروسته.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ماوه‌یه‌كه له حوكمڕانی یاخی بووه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه قوباد تاڵه‌بانی ئێسته زویر بووه.