بەمەبەستی گرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی گرتنیان دەستی پێ كردووە، ئەوەیش بۆ كۆنترۆڵكردنی شەقامەكان لەو ئۆتۆمبێلانەی هیچ ناسنامەیەكیان نییە.
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و نەبوونی تۆمار و جامڕەش و بێ تابلۆ، زۆرترین ئەو پێشێلكارییە یاساییانەی پێ ئەنجام دەدرێ هەن، ئێستە هەڵمەتێك دەستی پێ كردووە بۆ گرتن و تۆماركردنی سەرپێچیی ئەو ئۆتۆمبێلانە.
هەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەستی پێ كردووە و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ئەمڕۆ شەموو 26ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، لە ئەمڕۆوە لە چەند شار و شارۆكەیەك، هەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەستی پێ كردووە و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ئەوەش زانراوە ئەو هەڵمەتە بۆ ئەوەیە ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە هیچ ئەولەویاتێكیان نییە، تۆمار نەكراون و بێ سەرەتان، یان ژمارەی كاتی بەسەرچوون و قەرزدارن، تا رێكبخرێنەوە.
هەڵمەتی دەستبەسەركردنیان درا كە لە هەر جێیەك ببینرێن، لەلایەن مەفرەزەكانی وەزارەتی ناوخۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە، تیمەكانی هاتوچۆ و هێزەكانی پۆلیس بەیەكەوە خاڵی پشكنین دادەنێن.
لە ماوەی پێشووشدا وەزارەتی ناوخۆ، هەڵمەتێكی فراوانی دەست پێ كرد بۆ گرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەیان چەك دەستیان بەسەردا گیرا.