به‌هۆی بارینی به‌فر، ناوچه به‌رزه‌كانی پارێزگای وان، سپیان پۆشی، تیمه‌كانی رێگاوبان به‌هۆی بارینی به‌فر له ناوچه به‌رزه‌كانی هه‌ریه‌ك له "باهچه‌سه‌رای، باشكاله، گورپنار و چاتاك له وان" ده‌ستیان به كاری پاككردنه‌وه و راماڵینی به‌فر كرد.
شۆفێران له ناوچه‌ی كارابات له‌سه‌ر رێی وان-باهچه‌سه‌رای كه دوو هه‌زار و 985 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، دووچاری سه‌ختی بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی
ئانادۆڵۆ، له پارێزگای هه‌كاری، دوێنێ به درێژایی رۆژ باران باری و ئه‌مڕۆیش بارینی به‌فر له ناوچه‌كه كاریگه‌ربوو. به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه شاره‌كه سپی پۆشی و به‌فر له‌سه‌ر دره‌خت و ئۆتۆمبێله‌كان كۆبووه‌وه، هه‌ندێ له شۆفێران به‌هۆی به‌فر و ته‌مه‌وه به ئه‌سته‌م ده‌یانتوانی شۆفێری بكه‌ن.
پێوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان، هێشتا هیچ پێشبینییه‌ك له‌باره‌ی به‌فر نییه، به‌ڵام به له دوێنێوه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كاریگه‌ری هه‌بێت.