پارتی و یەكێتی یەكیان گرت

:: AM:09:57:27/11/2022 ‌
پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە نووسراوێك سەرۆك وەزیران لە ستەمێك ئاگادار دەكەنەوە كە لە هاووڵاتییانی كوردستان دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی كەوتووە، 65 پەرلەمانتاری عێراق كە زۆرینەیان پارتی و یەكێتین، نووسراوێكیان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرز كردووەتەوە.

بۆ نرخی حكوومی كە بۆ هەموو پارێزگاكانی تر بە 150 دینار تەرخان كراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، پاڵپشتیی هەوڵەكانی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەكەین بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوتی تەرخانكراو، بۆ هەر لیترێك لە نەوتی سپی لە 750 دینار  بۆ نرخی حكوومی كە بۆ هەموو پارێزگاكانی تر بە 150 دینار تەرخان كراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، نووسراوەكە بە واژووی 65 پەرلەمانتارە و بۆ محەمەد شیاع سوودانی بەرز كراوەتەوە، چونكە پێیان وایە ئەم بڕیارە ستەمێكی گەورەیە لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و جیاكارییەكی تەواوە.

عێراق لە فرۆشتنی نەوت جیاكارییەكی تەواو لە نێوان هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، بڕیار بوو بڕێكی زۆر نەوت بۆ كوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستە هیچ بڕە نەوتێكی نەناردووە.
 




وشە - رامیار جەواد