هینری كیسنجه‌ر وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه دیار و گرنگانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا و جیهان بۆچوونه‌كانی بایه‌خی زۆریان پێ ده‌درێ و ده‌بنه جێی باسوخواسی میدیاكان و به ڕێوی سیاسه‌تیش ناسناوی ده‌ركردووه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه زیره‌كی ده‌ستكرد و په‌ره‌پێدانی ڕۆبۆته‌كان له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه مه‌ترسی و كاریگه‌رییان له بۆمب و مووشه‌كی ئه‌تۆم زیاتر و گه‌وره‌تره بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.
ده‌یڤند ئه‌گناتیۆس وانه‌بێژ له كۆلێژی كیندی له زانكۆی هارڤارد و نووسه‌ر و ڕۆماننووسی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی له بۆچوون و ڕوانینه‌كانی كیسنجه‌ر له‌باره‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و زیره‌كی ده‌ستكرد كردووه و نووسیویه‌تی، قسه‌كانی كیسنجه‌ر له‌میانه‌ی گوته‌كه‌ی له كاتدرائی واشنتن له 16ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر زۆری له‌سه‌ر ده‌گوترێ، كه هێمای بۆ ئه‌وه كرد، زیره‌كی ده‌ستكرد به‌ره‌یه‌كی تری نوێیه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌ك و ده‌سه‌ڵات له جیهان و به مه‌ترسیدارتر له بۆمبی ئه‌تۆمی پێناسه‌ی زیره‌كی ده‌ستكردی كرد.
كیسنجه‌ر ئه‌وه‌یشی له گوته‌كه‌ی خسته ڕوو، كه ئه‌گه‌ر هێزه سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی جیهان نه‌گه‌ن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك تا سنوورێك بۆ په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد دابنرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووان خه‌ریكی ململانێ و په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد بن و چه‌كی پێشكه‌وتوو و سه‌ربازی ڕۆبۆت بخه‌نه خزمه‌ته‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری زیره‌كی ده‌ستكرد هاوشێوه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی. ئه‌م هۆشدارییه دوای ئه‌وه دێت، كه ورده ورده ته‌كنه‌لۆجیا و زیره‌كی ده‌ستكرد له‌لایه‌ن وڵاته پێشكه‌وتوو و زلهێزه‌كانی دنیاوه ده‌خرێته خزمه‌تی سه‌ربازی، زۆرێك له زانایانیش به‌رده‌وام هۆشدارییان له‌وباره‌وه داوه.
گوته‌كه‌ی كیسنجه‌ر "پیاو و ئامێر و خودا" بووه‌ته سه‌ردێڕی
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی، له‌میانه‌ی ئه‌و كۆربه‌نده‌ی كه له كاتدرائی واشنتن سازكرا، كیسنجه‌ر سه‌رجه‌م مه‌ترسییه‌كانی زیره‌كی ده‌ستكردی بۆ سه‌ر داهاتووی مرۆڤایه‌تی خسته‌ڕوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌شێك له به‌شدارانی تر ڕوونكردنه‌وه‌یان دا، له‌وانه‌یش ئه‌ریك شمید به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی گووگڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و هی ئان نیوبێرگ ڕاوێژكاری جۆ بایدن بۆ كاروباری هێرشی ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌به‌رانبه‌ر قسه‌كانی كیسنجه‌ر به وریاییه‌وه ڕامابوون و گوێیان گرتبوو.
ڕێوی سیاسه‌ت له به‌رده‌وامی گوته‌كه‌ی ڕای گه‌یاند، سیسته‌می زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانی جه‌نگه‌كان بگۆڕێت، چونكه یاری شه‌تڕه‌نج و زۆر ته‌ڵه‌ی تری تێدا جێگیركراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه، مرۆڤ ده‌توانێ به ئاسانی ئامێره سه‌ربازییه‌كان بجووڵێنێت و بۆردمانی ناوچه‌كانی پێ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیره‌كی ده‌ستكردیش هه‌ستی مرۆڤبوونی نییه، بۆیه جه‌نگه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ده‌روون و ویژدانیان دروست ناكه‌ن، ئه‌وانه‌یشی له دووره‌وه كۆنتڕۆڵی ئامێره‌كان ده‌كه‌ن، وه‌ك فیلمێك له شاشه‌كانه‌وه وێرانكارییه‌كان ده‌بینن و هه‌رگیز وه‌ك ئه‌وه ناتوانن هه‌ست به وێرانكارییه‌كان بكه‌ن، كه له نێو خودی ڕووداوه‌كاندا بن.
ئه‌مه‌ریكا و چین به دوو گه‌وره زه‌به‌لاحی دنیا له په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌ژمار ده‌كرێن
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هاتبوو، كه هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین به دوو گه‌وره زه‌به‌لاحی دنیا له په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌ژمار ده‌كرێن، پێویسته به‌یه‌كه‌وه و به هاوبه‌شی سنوورێكی ڕه‌وشتی و مۆرالی بۆ به‌كارخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد له بواری سه‌ربازی دابڕێژن و هه‌موو وڵاتانی تری پێوه‌ی پابه‌ند بن.
پێویسته ئه‌و سنووردانان و ڕێكه‌وتنه هاوبه‌شه‌یش له ئه‌نجامی دیداری جۆ بایدن و شی جین پینگ بناغه‌ی بۆ دابڕێژرێ و هه‌ردوولا دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان له ئاستێكی باڵادان له به‌كارخستنی زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا له دژی یه‌كتر و ده‌توانن یه‌كتر وێران بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته لێره‌وه بوه‌ستن و په‌یمان بده‌ن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ هێرشی ئه‌لیكترۆنی و ئاسایی بۆ سه‌ر یه‌كتر به‌كارنه‌هێنن و دواتر سه‌ركرده‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ و دیداری به‌رده‌وام و چڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجام بده‌ن و تا بگه‌ن به زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كلاكه‌ره‌وه، كه له ڕێیه‌وه به ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی زیره‌كی ده‌ستكرد سنووردار بكرێت.
ئه‌گناتیوس به‌رده‌وامه له گێڕانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی كینسجه‌ر و ده‌ڵێ، ئه‌و دووباره به‌راوردی نێوان چه‌كی ئه‌تۆم و زیره‌كی ده‌ستكردی كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا، كه چه‌كی ئه‌تۆم به ده‌ستی مرۆڤه‌وه فه‌رمانی هاوێشتنی ده‌رده‌كرێت و له ده‌ست مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵام زیره‌كی ده‌ستكرد خۆی بیر ده‌كاته‌وه و مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌توانێ ئامانج دیاریی بكات و بۆردمانی بكات، به دڵنیاییه‌وه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌مشێوه‌یه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد مه‌ترسیدار نییه و خۆكارانه بیر ناكاته‌وه.