له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، به‌رگی پێنجه‌م كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه و چه‌ندان رووداوی گرنگی مێژوویی تێدایه، باس له هه‌وڵێكی تری یه‌كێتی و په‌كه‌كه به‌هاوكاری ئێران ده‌كات بۆ لێدان له پارتی كه چۆن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش له‌و پرسه‌دا تێوه‌گلاوه.
له لاپه‌ڕه 333دا ئاماژه‌ی به پێشێلكردنی ئاگره‌به‌ست دراوه و سه‌رۆك نووسیویه‌تی، "مانگی ئایاری ساڵی 1997 به‌ره‌به‌ره پێشێلكارییه‌كان ده‌ستیان پێ كرده‌وه و سه‌ره‌تا یه‌كێتی له ژێر ناوی په‌كه‌كه، دواتر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ستیان به پێشێلكاری كرد. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا په‌كه‌كه هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی تێكی دان و پێشێلی كردن. ئاسانكاریی زۆرمان بۆ په‌كه‌كه كردبوو، ده‌رفه‌تێكی باشمان بۆ كار و چالاكییه‌كانیان ره‌خساندبوو، ته‌نانه‌ت باره‌گایه‌كیان له هه‌ولێر كرده‌وه گوایه چاودێریی نه‌خۆش و برینداره‌كانیان ده‌كه‌ن، دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت كه شوێنه‌كه‌یان به ته‌واوی بووه‌ته سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری سه‌ربازییان گواستووته‌وه ناو باره‌گاكه‌یان، زانیاریی ته‌واو هه‌بوو كه په‌كه‌كه و یه‌كێتی پلانی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ولێریان به ده‌سته‌وه‌یه، یان لانی كه‌م بارودۆخی هه‌ولێر تێكبده‌ن، ئه‌مه یه‌كه‌م زه‌نگی مه‌ترسی بوو كه بزانین په‌كه‌كه و یه‌كێتی پلانێكی هاوبه‌شیان دژی پارتی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رۆك له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و توركیامان له بابه‌ته‌كه ئاگه‌دار كرده‌وه، به‌ڵام دیار بوو زۆر بڕوایان به زانیارییه‌كانمان نه‌بوو، نه‌یانده‌ویست بڕوا بكه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێرییه‌كی وردمان خسته سه‌ر جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه. هیچ گومانێكمان بۆ نه‌ما كه په‌كه‌كه به‌رنامه و پلانێكی گه‌وره‌ی له دژی پارتی به ده‌سته‌وه‌یه. له راستیدا ده‌زگاكانی ئاسایش كه‌مته‌رخه‌م بوون له چاودێری جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه كه توانیبوویان بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو شاری هه‌ولێر بگوازنه‌وه.
" رۆژی 13ی ئایاری 1997، بۆتان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه سه‌ردانی كردم، له به‌شێكی قسه‌كانیدا ره‌خنه و گازانده‌یه‌كی زۆری له سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه هه‌بوو، وای نیشان دا كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ناو حزبه‌كه‌دا نییه و توانای هیچ شتێكی نییه، بۆیه زه‌حمه‌ته بتوانێ چیتر له‌ناو حزبه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئێران یارمه‌تییه‌كی زۆری په‌كه‌كه ده‌دات و عێراقیش هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات و له دژی پارتی هانیان ده‌ده‌ن، بۆیه وریا و چاوكراوه بن. رۆژانه له سه‌رچاوه جیاجیاكانه‌وه هه‌واڵ و زانیاریمان بۆ ده‌هات كه یه‌كێتی و په‌كه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری و پیلانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ن دژی پارتی، له‌و قۆناغه‌دا ئێران و سووریا و عێراقیش هه‌ریه‌كه و به‌شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌یان ده‌دا". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ر له گه‌ڕی نوێی شه‌ڕی دژی پارتی، یه‌كێتی له كۆتایی مانگی نیسانی 1997 قۆناغێكی تری شه‌ڕی دژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ست پێ كرد، شه‌ڕێكی زۆر توند و دژوار بوو، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتی به‌نیازی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه بوو، به‌ڵام بزووتنه‌وه به‌رگرییه‌كی باشی كرد و یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رۆك ده‌ڵێ، شتی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یر له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌بوو كه ئێران هاوكاری و یارمه‌تیی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌دا. "دوای شه‌ڕێكی دژوار له نێوان هه‌ردوولادا، له ناكاو رۆژی 30ی نیسانی 1997 مام جه‌لال و مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز گه‌یشتنه تاران و ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و رێككه‌وتنامه‌یان ئیمزا كرد، خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو له حكوومه‌ته ناشه‌رعییه‌كه‌ی یه‌كێتیدا له سلێمانی، سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه له هه‌ولێر ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی مام جه‌لال و مه‌لا عه‌لی نیشان دا. سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییان سه‌ردانیان كردم و بڕیاره‌كه‌یان پێ راگه‌یاندم، ئه‌وان له دانیشتنه‌كه‌دا به‌ناوی زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تییان قسه‌یان كرد.