زۆرجار له ئۆتۆمبێلدا گرفته‌كان پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، یان هه‌ندێك نیشانه ده‌تگه‌یه‌نێته گرفتێك كه له‌وانه‌یه راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه له‌ڕێی داشبۆرد پێت نه‌ڵێ، ئه‌مه‌یش بۆ شریتی سوكان راسته كه هه‌ندێك جار له‌ڕێی گڵۆپی تراكشن یان ئێرباگ ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئۆتۆمبێل هاتووه‌ته لامان گڵۆپی ئێرباگ یان تراكشن له داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا هه‌ڵبووه، كه‌چی پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه نه‌بووه، دوای پشكنین بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه شریتی سوكانه‌كه‌ی تێكچووه، بۆیه ده‌كرێ هه‌ندێك جار نیشانه‌ی جیاواز بتگه‌یه‌نێته كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌گه‌ر گڵۆپی ئێرباگ یان تراكشن هه‌ڵبوو و كێشه له هیچیان نه‌بوو، ئه‌وا شریتی سوكان 100% خراپ بووه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌كن بۆ تێكچوونی شریتی سوكان:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی ئێرباگ له داشبۆرد.
دووه‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی تراكشن له داشبۆرد.
سێیه‌م: وه‌ستانی ڤۆلیومی سوكانه‌كه.
چواره‌م: هۆڕنی ئۆتۆمبێل به ڕێكوپێكی كار ناكات و هه‌ندێك جاریش له‌كار ده‌كه‌وێت.
تێكچوونی شریتی سوكان یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه ئه‌گه‌ر زوو چاك نه‌كرێت، چونكه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كۆنترۆڵی سوكانه‌كه له ده‌ستت نامێنێت، ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌ت له خێراییدا، بۆیه ئه‌م شاره‌زایه هۆشداریی ده‌دات كه زوو ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كاره‌سات نه‌بیت.