"ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی، له پلانی جینۆسایدی كورددا"، له نووسینی ئارام هه‌ڵه‌دنی له دووتوێی 332 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ چاپ و بڵاو كراوه‌یه.
ئارام هه‌ڵه‌دنی نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"گوت، ئه‌م كتێبه به‌شێكی باسه له‌سه‌ر جینۆساید، پاشان باسه له شوناسی عه‌ره‌ب و بیری به‌عس، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تیی سه‌دام وه‌ك كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێزی خاوه‌ن بیرێكی به‌عسی و فاشی و خاوه‌ن پلانی ئه‌نفال و كیمیاباران و راگواستن و خاپووركردنی گونده‌كان.
زیاتر گوتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌دام به‌رنامه و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی بكات، به‌مه‌ش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كاره كردووه، پێشتر تۆپباران كراوه و له ئه‌نجامدا خه‌ڵك كوژراون و بریندار بوون، دوابه‌دوای ئه‌وه ئه‌نفالی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێ كرد. خۆم له‌و كاته‌دا دیمانه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ساته كردووه كه به‌رگرییان كردووه و نه‌یانهێشتووه قوربانی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ، له دوای ئه‌وه باسم له بارودۆخی زیندانیانی سیاسی كردووه، كه چۆن له گرتووخانه‌كانی به‌عسدا ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون، به 40 خاڵ باسم له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌كان كردووه و پاشان وه‌ك پانۆرامایه‌ك، ئه‌م ئازار و تراجیدیایه‌م پێوه‌ست كردووه به ئه‌نفال و جینۆسایدی شنگال و ئێزیدییه‌كان، باسم له قه‌ده‌ر و به‌ختی كورد كردووه كه هه‌میشه به‌شی نه‌مان و تێداچوون و قڕكردن و جینۆساید بووه.
"دۆڵی جافایه‌تی یه‌كێك له ناوچه گرنگه‌كانی كوردستان، ده‌ڤه‌رێكی پڕ رووداوی سیاسی و سه‌ربازی و رۆشنبیری، خاوه‌ن سروشت شاخ و دۆڵی زۆر سه‌رنجڕاكێشه. ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له یه‌كه‌م په‌لاماری ئه‌نفالدا كرا به‌ئامانج، په‌ناگه‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی دیاری بزاڤی رزگاری گه‌له‌كه‌مان بووه، ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌موو ماڵێكی ئارام و سه‌لامه‌ت بووه بۆ پێشمه‌رگه". نووسه‌ره‌كه وای گوت.
ئارام هه‌ڵه‌دنی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه و خه‌ڵكی دۆڵی جافایه‌تییه، چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری چاپكراوی هه‌یه، شاره‌زای جینۆساید و ئه‌نفال و ئه‌و تاوانه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌عس به‌رانبه‌ر كورد ئه‌نجام دراون.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د