"شارستانی كۆلاپس، ژیان و خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا"، ناونیشانی كتێبێكی نوێی ستیڤان شه‌مزینییه، له دووتوێی 660 لاپه‌ڕه‌دا له سلێمانی له‌لایه‌ن چاپ خانه‌ی كارۆ، به تیراژی هه‌زار دانه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ستیڤان شه‌مزینی نووسه‌ری كتێبه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه له پێنج به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م له خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی، ئه‌م به‌شه چه‌ند سه‌ره‌باسێكی له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه به‌م ناونیشانانه، چییه‌تی خۆشه‌ویستی و دوالیزمی خۆشه‌ویستی و سێكس، جه‌سته‌ی بایۆلۆژیی و جه‌سته‌ی كولتووری و ناشیرینكردنی جوانی، سه‌رده‌می ساف و لووسی و ئیپۆسه‌كانی خۆشه‌ویستی و شیعری رۆمانسی یان شیعری پۆرنۆ.
روونیشی كرده‌وه كه به‌شی دووه‌م، شارستانیی كۆلاپسه، ئه‌م به‌شه چه‌ند سه‌ره‌باسێكی له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه به‌م ناونیشانانه، به‌رخۆریی، فریودانی ئاره‌زوو، چه‌وساندنه‌وه‌ی ژینگه، شه‌پۆلی چواره‌م، ژیان له شانشینی دیجیتاڵیدا، سیستمی هیچوپووچی و هه‌ژموونی ئه‌وباشه‌كان سه‌ركه‌وتنی ساناتۆس، گه‌ڕانه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ و داماڵینی رادیكاڵیزم، سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و كه‌وتنی خۆرئاوا، ژیانه‌وه‌ی راسیزم و راستڕه‌ویی ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌كان، ره‌خنه له عه‌قڵی ناعه‌قڵانی، ئایدیای شۆڕش له سه‌رده‌می دژه شۆڕشگێڕیدا و هونه‌ری ئاڤانگارد ترووسكه‌ی شه‌وه‌زه‌نگ.
ئه‌و ده‌ڵێ، به‌شی سێیه‌میش، باسه له مه‌رگ له چاخی نه‌مریدا، ئه‌م به‌شه بریتییه له توێژینه‌وه‌یه‌كی فره‌لایه‌نی چه‌مكی میتافیزیكیی مردن و نه‌مری له 55 لاپه‌ڕه‌دا. به‌شی چواره‌میش، راڤه‌ی تیۆلۆژیی ئه‌م به‌شه دوو سه‌ره‌باسی له خۆ گرتووه به‌م ناونیشانانه، خودا مه‌ته‌ڵێك له‌ودیو بوون و نه‌بوونه‌وه، ئاین وه‌ك تلیاك، بێ ئاینیی وه‌ك ئاین. به‌شی پێنجه‌میش، ته‌رخان كراوه بۆ بیركردنه‌وه‌ی چه‌پ به كوردی، ئه‌م به‌شه‌ش دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ سه‌ره‌باسدا به‌م شێوه‌یه، ماركس خێوێك به ئاسمانی جیهانه‌وه، داكۆكی له سۆشیالیزم، به‌رگریی له كوردبوون.
ئه‌و ده‌ڵێ، كتێبه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی دارایی خۆم خۆی چاپ بووه، له زۆر له شاره‌كانی كوردستاندا رێوڕه‌سمی به دیاری به‌خشینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن هه‌رێم عوسمانه‌وه دیزاین كراوه و له چاپخانه‌ی كارۆی شاری سلێمانی به تیراژی هه‌زار دانه چاپ كراوه.
ستیڤان ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی ناسراو به ستیڤان شه‌مزینی، له دایكبووی شاری سلێمانییه، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانێكی چه‌پڕه‌وه، له ساڵی 1996 ده‌ستی كردووه به كاری ڕۆژنامه‌وانی، خاوه‌نی 23 كتێبی چاپكراوه و پێنج كتێبی تریشی ئاماده‌ن بۆ چاپ، تێكڕای كتێبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی دارایی خۆی به چاپ گه‌یاندووه، ماوه‌ی 11 ساڵی ته‌واویشه ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌كات و به‌شی زۆری ئه‌م كتێبانه‌شی له نه‌خۆشخانه ئاماده كردوون بۆ چاپ.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د