ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق رای گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌قفی سوننه و چوار كه‌سی تر له كارمه‌نده‌كانی، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌گیرێن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه دامه‌زراوه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون بڕێكی زۆر له سامانی گشتییان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌هه‌ده‌ر داوه.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به گوته‌ی دامه‌زراوه‌كه هه‌ده‌ر دراوه، بریتییه له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به گوته‌ی دامه‌زراوه‌كه هه‌ده‌ر دراوه، بریتییه له ملیارێك و 500 ملیۆن دینار و یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیش كه رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و بهههدهردانهدا هه‌بووه، ئه‌ندازیارێكه و ئه‌ویش گیراوه.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، بۆ گرتنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بڕیاری دادگا ده‌رچووه و دادگاكه به‌گوێره‌ی ماده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 1969-1111 بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه.
هێشتا ده‌سته‌كه به وردی بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌هه‌ده‌ر دراوه بۆ چ پڕۆژه‌یه‌ك به‌كار هاتووه و به چ شێوه‌یه‌ك فه‌وتاوه.