تا دێ ئۆتۆمبێل له نوێگه‌ریدایه و سیستمی تازه‌ی كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی بۆ داده‌نرێت، پاركینگ برێكیش یه‌كێكه له‌و سیستمانه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه مۆدێل نوێییه‌كاندا هه‌یه كه سیستمێكی سه‌لامه‌تییه، بۆیه ئه‌گه‌ر له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، ئه‌م ڕێنوێنییانه پشتگوێ مه‌خه.
له‌باره‌ی ئه‌م سیستمه‌وه وه‌ستا هاوڕێ شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ''سیستمی ئه‌لیكترۆنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل'' ELECTRONIC PARKING BRACKE سیستمێكی پاركینگ بره‌یكه كه كاره‌باییه و له‌لایه‌ن شۆفێر كۆنترۆڵ ده‌كرێ، ته‌نیا به دوگمه‌یه‌ك كه به یه‌ك لێدان پاركینگ برێك، به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌بایی فه‌رمان ده‌دات به پاده‌كان كه له‌سه‌ر دیسكی تایه‌كان جێگیربن و بیوه‌ستێنن یا لابچن، كه ئه‌مه‌ش رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه له‌لایه‌ن عه‌قڵێك ''ECU'' كه وه‌ك ئاسانكارییه بۆ ئۆتۆمبێل و سه‌لامه‌تی بۆ شۆفێر.
ئه‌مانه‌یش لایه‌نه باشه‌كانی سیستمی ئه‌لیكترۆنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلن:
یه‌كه‌م: پاركینگ برێك به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی پاده‌كان لاده‌بات ته‌نیا به پێ خستنه‌سه‌ر پایده‌ری سكلێته‌ر، یان به هه‌ڵگرتنی پایده‌ری كلاج به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا باشه كه زۆر سه‌رقاڵیت و گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خستووه‌ته سه‌ر باری ڕۆیشتن و پێت له‌سه‌ر ئیستۆپ لابردووه، خۆی ئاگادارت ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆ ئیستۆپه‌كه ده‌گرێت.
دووه‌م: له كاتی پاركینگدا كاتێك له هه‌ر به‌ربه‌ستێك یان ئۆتۆمبێلێكی تر یان هه‌ر شتێك له چوارده‌ورت، خۆی ئیستۆپ ده‌گرێت، به مه‌رجێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیستمی ڕاداری تێدا بێت.
سێیه‌م: Hill - Hold پاركینگ برێك به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ڕێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌گرێ بۆ دواوه كاتێك له شوێنێكی ته‌واو لێژ وه‌ستاوی، ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی باشه تا ئۆتۆمبێل سه‌لامه‌ت بێ و دووربێ له مه‌ترسی خزان.
به‌گشتی ئه‌م سیستمه له‌لایه‌ن عه‌قڵێكی تایبه‌ت ''ECU'' كۆنترۆڵ ده‌كرێ یان له‌لایه‌ن عه‌قڵی ''Electronic stability control'' كۆنترۆڵ ده‌كرێ، تێكچوونی هه‌ر یه‌كێك له‌م عه‌قڵانه په‌كی سیستمه‌كه ده‌خات، به‌ڵام رووداوی له‌م شێوه‌یه زۆر كه‌مه، به‌ڵام حاڵه‌تێكی ترمان هه‌یه زۆر دووباره ده‌كرێته‌وه له ئه‌نجامی ناشاره‌زایی، ئه‌ویش گۆڕینی پاده‌كانه بۆ سیستمی ''EPB'' كه پێویسته به كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت، برێك پاده‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه و دوای گۆڕینی دابنرێته‌وه تا تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێ، به ئه‌گه‌ری زۆر تووشی كێشه ده‌بێت له سیستمه‌كه‌دا كه ئه‌م كرداری گۆڕینه‌ش ده‌بێ له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجام بدرێت.