یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زۆربه‌ی جار وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ترسی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كه‌سێك تووشی ده‌بێت، ترسی له تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه، ترسی له‌وه هه‌یه له‌ناو قه‌ره‌باڵغیدا بێ یان قسه بكات، حاڵه‌ته‌كان زۆرن، بۆیه پزیشكێك به وردی باسی لێوه ده‌كات.
دكتۆر فه‌همی عه‌لی عه‌زیز دكتۆرا بۆرد له نه‌خۆشییه ده‌روونی و هزرییه‌كاندا، بۆ ''وشه'' گوتی، ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له حاڵه‌ت و جۆره‌كانی دڵه‌ڕاوكێ كه كاریگه‌ریی خراپ و نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كه، ڕه‌نگه بگاته دۆخی دووره‌په‌رێزی و زۆرجاریش بگۆڕێت بۆ خه‌مۆكی، له هه‌ندێك كه‌سیشدا ده‌گاته خۆكوژی.
نیشانە و هۆکاری ئەم حاڵەتە زۆرن و پزیشەکەکە باسیان لێوە دەکات
نیشانه‌كانی بوونی ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی، ترس له تێكه‌ڵاوی و قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ''زیاتر له دوو كه‌س، زۆرتریش كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان''، دڵه‌كوتێ، سوورهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌موچاو، توندبوونی سینگ له‌كاتی قسه‌كردندا، هه‌ناسه‌ته‌نگی، ئاره‌قكردنه‌وه، ده‌ستله‌رزین، تێكچوونی تۆنی ده‌نگ و قسه‌كردن، تێكچوونی سه‌رنج و بیری مێشك.
هۆكاره‌كانی تووشبوونیش به‌م حاڵه‌ته زۆرن، بۆماوه‌یی، په‌روه‌رده‌ی منداڵی و كارتێكه‌ره خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. كه‌سی تووشبوو وا هه‌ست ده‌كات كه به‌رانبه‌ره‌كانی هه‌ست به خاڵی لاواز و كه‌مییه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌ن، بۆیه شه‌رمیان لێ ده‌كات یانیش هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانینی تێدایه.
باشترین ڕێی چاره‌سه‌ریش ئه‌مانه‌ن، به هه‌ڵه‌زانینی ئه‌و هه‌سته نه‌رێنییه‌ی كه له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌دایه، تێكه‌ڵاویی ئه‌ندامانی خێزان و قسه‌كردن بۆیان ''له‌باره‌ی هه‌ر بابه‌تێك بێت'' كه وایان لێ بكات متمانه‌یان به‌خۆیان بێت، تا ورده‌ورده له‌مه‌وه ئه‌و ترسه بشكێت، وه‌رزشه‌كان به گشتی و وه‌رزشه‌كانی خاوبوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنی هه‌ناسه به‌تایبه‌تی، زیادكردنی هۆشیاری له‌باره‌ی ترسی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنه‌وه له‌سه‌ری، ڕێكخستنی كاتی خه‌و و خواردنی گونجاوی پڕ له ڤیتامین و كانزاكان و ماده‌ی ئۆمیگا سێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه برژاوه‌كان و شه‌كر و كافاینی چا و قاوه به‌تایبه‌ت.
ئه‌گه‌ر به‌م هه‌نگاوانه و بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ست به باشبوون نه‌كرا، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكرێت، تا چاره‌سه‌ری پێویست و كاریگه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چاره‌سه‌ری چه‌ند دانیشتنێكی ده‌روونی له‌لایه‌ن چاره‌سازی ده‌روونییه‌وه، یان پێدانی ده‌رمانی ئه‌و حاڵه‌ته.
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ نۆ مانگ، خواردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش ده‌بنه‌وه و ژیانێكی ئاسایی به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام باشتره چاره‌سه‌ره‌كه سروشتی بێ و دوور بێ له به‌كارهێنانی ده‌رمان و ماده‌ی كیمیایی.