زۆر له شۆفێران كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كاتێك ئیستۆپ ده‌كه‌ن، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گاته خێراییه‌كی دیاریكراو و سوكان ده‌له‌رزێت، شاره‌زایه‌ك هۆكاره و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ئه‌ندازیاریی میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا كاتێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئیستۆپت كرد و سوكان له‌رزی، بزانه ''فلنجه و به‌نجه‌كانی بانسی'' كێشه‌یان تێدایه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ریش پشتگوێ‌یان بخه‌یت له داهاتوودا باسی ده‌خورێت و ئیستۆپ به باشی نایگرێت، ئه‌مه‌یش كاره‌ساته.
کێشەکە گەورە نییە، بەڵام پشتگوێ خستنی کارەساتی بەدواوەیە
شێوازی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ئاسانه، ته‌نیا فلنجه‌كان تۆڕنه ده‌كه‌یته‌وه و به‌نجه‌كان ده‌گۆڕیت، به‌ڵام واباشتره له‌كاتی گۆڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێل به پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆرجیناڵ بیگۆڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی بگرێت و له رووداوی نه‌خوازراو به‌دوور بیت، ئه‌وه‌یش گرنگه كه ئه‌مانه له‌لای كه‌سی شاره‌زا و باوه‌ڕپێكراو ئه‌نجام بده‌یت.
كێشه‌ی ئیستۆپ و نه‌گرتنی هه‌مووی بۆ ''فلنجه، به‌نجه‌كانی بانس و بانسی سه‌ره‌كی '' ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له‌وه‌یش بوونی ده‌نگی زۆر و خڕه‌خڕ له‌كاتی ئیستۆپ، هه‌ر بۆ ئه‌و به‌شانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه باشتره له‌كاتی بوونی ئه‌و كێشانه سه‌ردانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.