كه‌مخوێنی یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، هۆكاره‌كانی تووشبوونیش جیاوازن، هه‌یه له بۆماوه‌یی و زگماكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، یان به هۆكارێك یاخۆ نه‌خۆشییه‌كی تر تووشی كه‌مخوێنی بووه. پزیشكێكی پسپۆڕ چاره‌سه‌رێكی نوێ ده‌خاته ڕوو.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و دڵ، بۆ ''وشه'' گوتی، ده‌رمانێكی نوێی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی خۆراكی ئه‌مه‌ریكی په‌سند كراوه، كه حه‌بێكه به‌ناوی داپرۆدۆستاته ''Daprodustat''، ئه‌م حه‌به وه‌ك چاره‌سه‌رێكی نوێ دانراوه، چونكه پێشتر چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنیی له‌ڕێی ده‌رزییه‌وه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م ڕێیه‌یان نوێیه و كاریگه‌ریشه.
''به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه تووشی كه‌مخوێنی ده‌بن، پزیشكانیش چاره‌سه‌ری ئه‌م كه‌مخوێنییه له‌ڕێی ده‌رزییه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌پلان بۆی داده‌نرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م حه‌به رزگاریان ده‌بێت له ده‌رزی و ده‌توانن كه‌مخوێنییه‌كه‌یان كۆنترۆڵ بكه‌ن'' د. زرار وای گوت.
ئەم حەبە چارەسەرێکی نوێ و کاریگەرە بۆ کەمخوێنیی
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، راسته هه‌ندێك حه‌ب و ده‌رمان كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه بۆ جه‌سته و ئۆرگانه‌كانی ناوه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م حه‌به كاریگه‌ریی باشی هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی لاوازبوون و په‌ككه‌وتنی گورچیله‌یان هه‌یه.
كه‌مخوێنی یه‌كێكه له حاڵه‌ته باوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دنیا، رۆژانه سه‌تان كه‌س به‌هۆیه‌وه ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆیه زانایان و پزیشكان چاره‌سه‌رێكی نوێیان داناوه ئه‌ویش حه‌بێكه به‌ناوی داپرۆدۆستات ''Daprodustat''، ئێسته ئه‌م ده‌رمانه په‌سند كراوه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت.