دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

:: AM:09:45:05/02/2023 ‌
سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و ئەمڕۆش لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە، سبەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی.

ئەوەیش زانراوە، ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و هیچ كێشەیەك لە دابەشكردنی مووچە نییە، ئەو هەواڵانەشی لەلایەن چەند میدیایەك بڵاو كراونەتەوە دوورن لە راستی.

"وشە" ئەوەشی دەست كەوتووە كە هۆكاری رانەگەیاندنی لیستی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوو ڕۆژی رابردوو پشوو بووە.



وشە - رامیار جەواد