‎لە كاتی روودانی بوومەلەرزە چی بكرێت باشە؟

:: AM:09:11:06/02/2023 ‌
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بەو كەسانە دەدات كە لەناو شوقەكان نیشتەجێن بەتایبەت لەكاتی روودانی بوومەلەرزە.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی شوبات، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە، كاتێك هەست بە بوومەلەرزە دەكەیت، لە كاتێكدا لەناو ژوورێك یان باڵەخانەیەكی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر مۆبیلیاتی ئەستوور (مێزێك یان مێزی ئۆفیس)، یان ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەكی ژوورەكەدا بچەسپێنە و هەوڵ بدە لە پەنجەرەكان دوور بكەویتەوە.

لە بەشێكی رێنوێنییەكانی ئەو وەزارەتەدا هاتووە، ئاگاداری كەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن، ئاگاداری ئەوەبن شتەكان لە ڕەفەكانەوە بكەونە خوارەوە، ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەكی بن، هەوڵ بدەن هەندێك شتی پارێزەر بخەنە سەر سەرتان، ئاگاداری ڕۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەكان كە باڵەخانەكان بەیەكەوە دەبەستنەوە.

باس لەوەش كراوە، خۆبەدوورگرتن لە بەكارهێنانی بەرزكەرەوە، باشترە پەیژە بەكار بهێنرێ لە پرۆسەی چۆڵكردندا، نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەكان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەكە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتیی باڵەخانەكان.

بەشێكی هۆشدارییەكەی ئەو وەزارەتە بۆ ماڵەكانە بەم شێوەیەیە: 
‎* لە ماڵان:
 
‎ 1-  لە ماڵەوە دەربچن .

2- ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە، هەوڵ بدە بە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەكان خۆت داپۆشیت.

3-  بە گۆشەیەكی ژوورەكە یان دیوارەكانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵ بدە لە پەنجەرەكان دوور بكەویتەوە.

4-  دوور بكەوەرەوە لە كەوتنی سەقف و كەلوپەل.

‎ 5- دوور بكەرەوە لە كەوتنە خوارەوەی كەرەستەی سەر ڕەفەكان.

‎ 6-  ئاگاداری كەوتنی سەقفی لاوەكی بن.

‎ 7- هەوڵ بدە هەندێك شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .

8- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەكان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەكە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەكان.

‎ئەو وەزارەتە ئاگادارییەكیشی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، كۆتاهاتنی بوومەلەرزەكە بە مانای كۆتایی هاتنی مەترسییەكە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی كەمتر بەدوای خۆیدا هێنا، یان ڕەنگە ئەم بوومەلەرزەیە، بوومەلەرزە سەرەكییە وێرانكەرە نەبێت كە لە كاتێكی دواتردا دێت، ئەمەش باشترین هۆیە كە پابەند بیت بە ڕێنوێنییەكانی دەسەڵاتە پێوەندیدارەكان و ئارامگرتن و ڕێدان بە تیمەكانی بەرگریی شارستانی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست.




وشە - رامیار جەواد