شیری دایك یه‌كێكه له باشترین خۆراك بۆ منداڵی تازه له دایكبوو، پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵانیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دایكان پێویسته شیری خۆیان بده‌نه منداڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بن و هاوكاری گه‌شه‌یان بكات، ''پێدانی شیر له‌لایه‌ن دایكه‌وه سوودێكی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه، واته هه‌م دایكه‌كه سوودمه‌ند ده‌بێت و هه‌میش منداڵه‌كه''.
دكتۆر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ "وشه" گوتی، پێویسته دایكان شیری خۆیان بده‌ن به‌كۆرپه‌كانیان، تا شه‌ش مانگیش شیری دایك به ته‌نیا به‌سه بۆ منداڵ، ده‌توانی له دوو ساڵی شیری دایك و خۆراكی تر بدرێ به منداڵه‌كه، به‌ڵام باشتره شیری دایك پشتگوێ نه‌خرێت و گرنگی پێ بدرێت.
لەبەر ئەم هۆکارانە شیری دایک پێویستە
به‌گشتی شیری دایك بۆ ''جه‌سته و مێشك و گه‌شه‌ی منداڵ به‌سووده''، به‌ڵام گرنگیشی هه‌یه بۆ دایكه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك شیردانی سروشتی سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوونی دوای منداڵبوون، دایك ده‌پارێزێت له قه‌ڵه‌وی، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شی دایك بۆ باری سروشتی به‌ر له دووگیانبوون و دایك ده‌پارێزێت له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هێلكه‌دان.
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئابی هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه، وه‌ك هه‌فته‌ی شیردانی سروشتی دایك به كۆرپه دیاری كراوه، به ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به شیردانی سروشتی و هاندانی دایكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌رانسه‌ری دنیادا له 170 وڵات یادی ده‌كرێته‌وه، تا دایكان شیری سروشتی بۆ كۆرپه‌كانیان بكه‌نه خۆراكی یه‌كه‌م.