بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا و رای گه‌یاندووه، زۆر دۆخی سه‌خت و دژواری بڕیوه و له پرۆسه‌ی چاكسازی سه‌ركه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی شوبات، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ ئه‌ركی من كۆتایی دێت وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
عه‌بدولخالق باپیری وه‌ك بریكاری نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له شوێنی سه‌ربه‌ست له‌زگین ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه له‌گه‌ڵیان كاریان كردووه و ده‌ڵێت، "هاوئاهه‌نگی نێوانمان و كاری به‌یه‌كه‌وه‌بوونمان، ده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هێناوه."
بریكار نایشارێته‌وه كه قۆناغی سه‌خت و دژواریان بڕیوه و به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ها رای گه‌یاندووه، "له پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتین، هیوادارم پرۆسه‌كه باشتر به‌ڕێوه بچێ و دڵنیاشم به‌رده‌وام ده‌بێ."
به‌بڕیاری كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسین و پۆستی باڵایان له حزب هه‌یه، ده‌بێ واز له‌كاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بهێنن. هاوكات سه‌ربه‌ست له‌زگین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێره.
عه‌بدولخالق باپیری وه‌ك بریكاری نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له شوێنی سه‌ربه‌ست له‌زگین ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.