كتێبی ''به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا و دابڕینی موسڵ" كه كتێبێكی مێژووییه، له نووسینی دار‌ت بروكس ڕیسلی دووه‌م و وه‌رگێڕانی شه‌فیقی حاجی خدر، له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له دووتوێی 254 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رۆژه‌هه‌ڵات، چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه شه‌فیقی حاجی خدر وه‌رگێڕی كتێبه‌كه، به "وشه"ی راگه‌یاند، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كتێبه نامه‌یه‌كی ماسته‌ره، نووسه‌ر له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا بڕوانامه‌ی زانستی له به‌شی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێ وه‌رگرتووه.
زیاتر گوتی، تا ئێسته زۆر كتێب له‌باره‌ی ویلایه‌تی مووسڵ و سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق نووسراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه، چ ئه‌وانه‌ی نووسه‌ران و توێژه‌رانی عێراقی و كورد نووسیبێتیان، یان ئه‌وانه‌ی بێگانه نووسیبێتیان و وه‌رگێڕدرابنه سه‌ر زمانی كوردی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ده‌خوێنێته‌وه، له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه به‌دی ده‌كات كه به به‌ڵگه‌نامه‌وه پشتئه‌ستووره و له‌وانی تر جیای ده‌كاته‌وه.
روونی كرده‌وه، ئه‌م كتێبه زیاتر ڕۆ چووه‌ته بایه‌خی ویلایه‌تی مووسڵ له كۆندا، واته به‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌وكاته‌ی هێشتا هه‌ر ویلایه‌تێكی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه، ئینجا كاتێك بارودۆخی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی عوسمانی ده‌شێوێت و باری ئابووری له‌نگ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ئه‌وكات، له ڕووسیای قه‌یسه‌ری و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا، ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه كاروباری ده‌وڵه‌ته‌كه، هه‌ریه‌كه‌وه به پاڵنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌ڵام پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌رمه‌نی و كریستیانه‌كان ده‌كه‌نه دارده‌ست.
هه‌وڵ ده‌دا ڕێی گه‌یشتن له ئه‌وروپاوه بۆ هیندستان به‌شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا بێت
ده‌شڵیت، به‌ریتانیا یه‌كێك له‌و زلهێزانه ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر هیندستان و میسر و كه‌نداودا ده‌گرێ، هه‌وڵ ده‌دا ڕێی گه‌یشتن له ئه‌وروپاوه بۆ هیندستان به‌شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودا بێت، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی ڕێی ئاوریشم و پاشان هێڵی ئاسنینی به‌غدا، بایه‌خی مووسڵ وه‌ك ویلایه‌ت دێته گۆڕێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كاتێك به‌ریتانیا ده‌ست به‌سه‌ر ویلایه‌تی به‌سره‌دا ده‌گرێ، دواتر هه‌ڵده‌كشێت تا به‌غداش ده‌گرێ، پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتننامه‌ی "سایك-پیكۆ" دا ویلایه‌تی مووسڵ ده‌درێته فڕه‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی ئاگربڕی مۆدرۆسیش دێته كایه‌وه، واته جه‌نگ ڕاده‌وه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌وكات هێشتا مووسڵ هه‌ر له بنده‌ستی عوسمانییه‌كاندا ده‌بێ، كه‌چی به‌ریتانیا به‌مه ڕازی نابێت و داگیری ده‌كات، ئیتر ئه‌م كتێبه ورده‌كاری ئه‌و هۆكاره گرنگانه باس ده‌كات كه چۆن پاڵ به به‌ریتانیاوه ده‌نێت تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، پاشانیش دوای كۆنگره‌ی قاهیره له 1921 بڕیار ده‌درێ ئه‌م ویلایه‌ته به عێراقی تازه دروستكراوه‌وه بلكێنرێت.
كتێبی ''به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بریتانیا و دابڕینی موسڵ" له دووتوێی 254 لاپه‌ڕه‌دا له ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵات چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌رده‌سته له كتێبخانه‌كاندا.
شایانی باسه شه‌فیقی حاجی خدر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره و چه‌ندان به‌رهه‌می تری سیاسی و ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌م كتێبه 24مین كتێبی وه‌رگێڕاوی ئه‌وه كه چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د