له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی دیداری له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن، پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به به‌شداری شا عه‌بدوڵای دووه‌م ئه‌نجام دا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بایدن داوای له سوودانی كردووه، كه كارئاسانی گه‌وره‌ی بازرگانی و ئابووری له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ئوردن بكرێت، ئێسته‌یش لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێ ئه‌م داوایه‌ی بایدن بقۆزنه‌وه و مه‌رجی هه‌رزانكردن و دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بسه‌پێنن، دوای ئه‌وه عێراق هه‌موو هاریكارییه‌كی ئوردن بكات.
له دوای
گفتوگۆكه‌ی بایدن و شا عه‌بدوڵای دووه‌م به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له ئیسته‌نبۆل له‌گه‌ڵ برایان نیلسن بریكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی و نوێنه‌رانی بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كۆسپ و ڕێگرییه‌كانی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار بۆ عێراق كۆبوونه‌وه، ئێسته‌یش سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواكه‌ی بایدن بۆ ئاسنكاری بازرگانی و مامه‌ڵه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ ئوردن وه‌ك ده‌رفه‌تێك بقۆزنه‌وه و له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكه‌ی بایدن، مه‌رجی ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بسه‌پێنن، كه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هاتنی دۆلار بۆ عێراق ئاسانتر بكاته‌وه، تا دواجار نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی ڕوو له دابه‌زینی ته‌واو و به‌رچاو بكات.
له دوای 2003ه‌وه یه‌ده‌گی دۆلاری عێراق و پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و له بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌گیرێت و به كاروان بڕی جیا جیا دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران و پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به كۆتاییهێنان به مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، كه به‌شێكه له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا مه‌رج و ڕێسای زۆری به‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌پاندووه، تا دوای پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رج و ڕێوشوێنانه پاره‌ی ته‌واوی عێراق كه به دۆلاره له ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵده‌گیرێت، بۆ عێراق ڕه‌وانه بكات. له ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوونی عێراقیش به ڕێوشوێن و كۆسپ و مه‌رجه‌كان، واشنتن دۆلاری كه‌متر ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش دواجار نرخی دۆلاری به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له گرنگترین و سه‌ره‌كیترین ئه‌و مه‌رجانه‌یشی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عێراقی سه‌پاندووه، كۆتایهێنانه به حه‌واڵه‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران، ئێسته سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌یشتوون به‌و بڕیاره‌ی، كه ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار له‌لایه‌ن میلیشیاكان و باڵی ئابووری گرووپه میلیشیاكان بۆ ئێران به ته‌واوی بوه‌ستێنرێن و پلانی بی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار بۆ ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ویش كڕینی زۆرترین بڕی دۆلاره له بازاڕی ئازاد و گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، تا له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مه‌ریكا بڕێكی زۆر و زه‌به‌لاحی دۆلار ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، كه ئه‌وكات نرخی دۆلار دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و جێگیر ده‌بێته‌وه، له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا عێراق پابه‌ندی داواكه‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، تا زۆرترین ئاسانكاری له ڕووی بازرگانی و ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن ده‌سته‌به‌ر بكات.
یه‌كێك له گرنگترین پرۆژه ستراتیجییه‌كانیش كه بایدن داوای كردووه له نێوان عێراق و ئوردن ئه‌نجام بدرێت، دروستكردنی بۆڕی نه‌وتی به‌سڕه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنییه له‌سه‌ر ده‌ریای سوور، تا ئیتر به‌غدا نه‌وتی به‌سڕه له ڕێی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهانی بكات، نه‌ك له به‌سڕه‌وه به كه‌شتییه‌كانه‌وه بۆ وڵاتانی تری جیهان بگوێزرێنه‌وه.
شاره‌زایان نایشارنه‌وه، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێ به ڕووی واشنتن بوه‌ستێته‌وه، چونكه ده‌زانن سزا و گه‌مارۆكانی واشنتن كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئابووری عێراق ده‌بێ و خه‌ڵك له دژی حكوومه‌ت هه‌ڵده‌ستن، بۆیه ده‌یانه‌وێ به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی هه‌م داواكانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌م به‌رده‌وامیش بن له هه‌نارده‌كردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران، له‌و پێناوه‌یش پێویستیان به كاتی زۆره، بۆیه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه كه نه‌وتی به‌سڕه به بۆڕی له ڕێی ئوردن و به دیاریكراویش له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه هه‌نارده بكرێت، له كاتێكدا به‌ستنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك به بۆڕی به به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنه‌وه زۆر ئاسانتره و ماوه‌یه‌كی كه‌متریشی ده‌وێت. به‌مشێوه‌یه‌یش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێ دۆسیه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار بۆ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌رده‌پۆش بكات و له ژێره‌وه و به نهێنی دۆلار به‌رده‌وام بۆ ئێران بنێردرێت، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌م نرخی دۆلار داده‌به‌زێت و هه‌میش ده‌توانێ پرۆژه‌ی ستراتیجی و زه‌به‌لاح له‌گه‌ڵ ئوردن ئه‌نجام بدات و ئابووری عێراق به‌هێزتر بكات.