له‌و دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه"، عەمیدی پۆلیس ئارام بورهان جەواد بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، سیسته‌می پاسپۆرت وه‌ك پێشتر وایه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه پاسپۆرت ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی و دوای به‌غدا له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،" نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پاسپۆرت ته‌واو بووه و خه‌ڵك نایه‌ن وه‌ری بگرنه‌وه".
•سیسته‌می ده‌رهێنانی پاسپۆرت ئێسته چۆنه؟
سیسته‌می پاسپۆرت هاوشێوه‌ی پێشووه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئێسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرتی یه‌ك و دوو له هه‌ولێر و هاوكات سۆران و كۆیه‌یش كاری خۆیان ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌یش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیه و به ته‌واوی هاوئاهه‌نگی له نێوان پاسپۆرت هه‌یه.
•بۆچی كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌فته‌ری پاسپۆرت هه‌یه؟
ئه‌و كێشه‌یه ته‌كنیكییه، له چه‌ند رۆژی رابردوو، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و یه‌كێك له خاڵه‌كه باسی نه‌بوونی ده‌فته‌ری به‌تاڵی پاسپۆرت كراوه و به‌ڵێن دراوه كه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
•كه‌واته ئێسته پاسپۆرت ده‌رناكرێ؟
بڕێكی زۆر كه‌م ده‌فته‌ری به‌تاڵی پاسپۆرتمان له‌به‌رده‌ست هه‌یه، ئه‌وه‌یش ده‌درێت به نه‌خۆش وه‌ك هاوكارییه‌كی مرۆیی كه پێویستی به ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، ئه‌وه‌یش دوای بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی كه بڕیار بده‌ن چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌یه و راپۆرته‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ به‌غدا تا ئاگه‌دار بن.
•بڕیاره هیچ گۆڕانكارییه‌ك له شێوه‌ی پاسپۆرت بكرێت؟
به‌ڵێ، شێوه‌ی پاسپۆرت ده‌گۆردرێت و ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ده‌بێته پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام جارێ واده‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دیار نییه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌م فه‌رمانگه له مانگی داهاتوو له به‌غدا ده‌ست به‌و جۆره نوێیه‌ی پاسپۆرت بكات و قۆناغی دووه‌م دێته هه‌ولێر.
•خه‌ڵكێكی زۆر پاسپۆرتیان ته‌واو بووه و وه‌ری ناگرنه‌وه، ئه‌مه راسته؟
به‌ڵێ، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پاسپۆرت ته‌واو بووه و خه‌ڵك نایه‌ن وه‌ری بگرنه‌وه، به‌ڵام تا ده‌ری ده‌كه‌ن واسیته ده‌كه‌ن و په‌له ده‌كه‌ن بۆ ده‌رچوونی.
دیمانەی/ فەیسەڵ شێخانی