بڵند ئیسماعیل ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكارییه حزبییه‌كان له دوای كۆنگره و باس له پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێتی كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و خۆی له هه‌ڵبژاردن ده‌دزێته‌وه.
گۆڕانكاری و بڕیاره‌كانی كۆنگره جێبه‌جێ كراون؟
به‌ڵێ، زۆربه‌ی گۆڕانكارییه حزبییه‌كانی دوای كۆنگره ته‌واو بوون به‌تایبه‌ت له سنووری هه‌ولێر و دهۆك، له كه‌ركووك و سلێمانی دوو حاڵه‌ت ماون و ئه‌وانیش له گۆڕاندان، ئه‌وانه‌ی كه نه‌كراون هیچ گرفتێك نییه، چونكه ئه‌و گۆڕانكارییانه به قۆناغ ده‌كرێت و ناكرێ هه‌موویان به یه‌كجار بكرێن.
له دوای كۆنگره كاری نوێ، یان نوێكاریی پارتی چییه له رووی كاری حزبییه‌وه؟
پێڕه‌و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه و شتی نوێ هاتووه‌ته ناو پێڕه‌و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له دوای كۆنگره زۆر بوون، بۆیه نه‌توانراوه به‌شێك له براده‌رانمان له گۆڕانكارییه‌كان بگه‌ن و ئیشی خۆیان بكه‌ن، قۆناغ به قۆناغ هه‌موو ئه‌نجام ده‌درێن، مامه‌ڵه‌ی ئۆرگانه‌كان و چوونه ناو خه‌ڵك و خێرایی بڕیاردان گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ر دێت، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندیی رێكخستنه‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری پارتی و میله‌ت ده‌بێت.
گۆڕانكارییه‌كانی سلێمانی ده‌ورین یان حزب بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات؟
هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك به ئاراسته‌ی باشدان و حزب بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌دات، له دوای كۆنگره‌ش گۆڕانكاری له سلێمانی كراوه وه‌ك چۆن له سنووری هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌نجام دراوه، به‌رنامه‌ی حزبیش گشتیره بۆ هه‌موو شوێنه‌كان و هیچ ناوچه‌یه‌ك و شوێن و لقێك جیا ناكرێته‌وه.
باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، پارتی بۆ سلێمانی ئاماده‌كاری كردووه؟
به‌دڵنیاییه‌وه به‌رنامه‌كانی پارتی جیاواز ده‌بن و یه‌ك پاكێج ده‌بن.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پارتی له داهاتوودا به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت؟
پارتی حزبێكه به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش چووه، له‌ڕووی كاری حزبی و ركابه‌ریش پێمان وایه ئه‌و ركابه‌رانه سروشتین، به‌ڵام نه‌گاته یه‌كترشكاندن و هه‌موو شتێك له پێناو ململانێی حزبایه‌تی بێت، هه‌ندێك شت هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و كوردستانن، ده‌بێت ئه‌وه جیاواز بێت و كاركردن بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ناكرێت ئه‌وانه تێكه‌ڵی حزبایه‌تی بكرێت، دوای ئه‌وانه حزب خۆی ئازاده چۆن كار و پڕوپاگه‌نده ده‌كات و به‌رنامه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن؟
پارتی هه‌میشه هه‌وڵی داوه پارێزگاری له كورسییه‌كانی بكات و ژماره‌شیان زیاد بكات.
وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێننه‌وه؟
به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چی هه‌یه؟
ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین یه‌كێتی ئاماده بێت بۆ دانیشتن، چونكه كاتی كه‌م له به‌رده‌ستدا ماوه، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت په‌رله‌مانی كوردستان به زووترین كات كۆ ببێته‌وه و پێداچوونه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن بكات و كۆمسیۆنیش كارا بكرێته‌وه، پارتی ئاماده‌یه هه‌ر كاتێك یه‌كێتی ئاماده‌ی دانیشتن بێت.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین یه‌كێتی ئاماده بێت بۆ دانیشتن، چونكه كاتی كه‌م له به‌رده‌ستدا ماوه
نیگه‌رانییه‌كان هی ئه‌وه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن؟
هیچ شتێك نییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌ر ئیراده بێت، وه‌ك پارتی ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان، كێشه‌كانیش هێنده گه‌وره نین چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، هیوادارن یه‌كێتی ئاماده‌یی تێدابێت بۆ چاره‌سه‌ركردن.
پێتان گوتراوه هۆكاری نیگه‌رانییه‌كه‌ی یه‌كێتی چییه؟
یه‌كێتی خۆی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دزێته‌وه و خه‌ریكی پاساوی لابه‌لایه، حكوومه‌تیش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌یه، ده‌توانن له‌وێ نیگه‌رانییه‌كان باس بكه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو حزب مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا ده‌توانن كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین براده‌رانی یه‌كێتی، كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان وای لێ هاتووه خه‌ڵكی كوردستانی پێوه ماندوو بكه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان دروست كردووه.
به‌شداری نه‌كردنی تیمی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای نیگه‌رانی حزبین؟
به‌شێكی كێشه‌ی ناوخۆیی خۆیانه، به‌شه‌كه‌ی تری ئه‌وه‌یه هه‌ندێ كێشه هاتنه پێش وه‌ك تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف، له كاتێكدا ئه‌وه پێوه‌ندی به پارتییه‌وه نییه و ده‌بوو یه‌كێتیش قسه‌ی هه‌بوایه له‌وه‌ی كه دادگا هه‌یه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
یه‌كێتی خۆی به ركابه‌ری پارتی زانیوه، ئێسته‌ش ده‌توانن ركابه‌ریی پارتی بكه‌ن؟
ركابه‌ریكردن شتێكی ئاساییه، به‌ڵام نه‌گاته ئاستێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئاشكرایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق، جیاوازییه‌كان چه‌ند بوون.
سلێمانی\ هۆشیار عه‌لی