دوێنی ژنەكەی كوشت و ئەمڕۆ خۆی كوشت

:: AM:10:29:19/02/2023 ‌
دوێنێ‌ لە شارۆكەی قوشتەپە پیاوێك ژنەكەی خۆی بە لێدانی 27 چەقۆ كوشت، بەرەبەیانی ئەمڕۆش خۆی كوشت.

دوێنێ پیاوێك لەناو بازاڕی قوشتەپە، هاوسەری پێشووی خۆی كوشت و ئەمڕۆ خۆیشی كوشت، ئێستە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە.

ئەو كەسە ناوی محەمەد وەهابە كە دوێنێ لە قوشتەپە هاوسەری پێشووی خۆی كوشت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2023، لە بنەسڵاوە خۆیشی كوشت.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ دوای رووداوەكە، پۆلیس بڵاوی كردەوە كە لێكۆڵینەوەیان دەست پێ‌ كردووە و فەرمانی گرتن بۆ بكوژ دەرچووە.

"وشە" زانیویەتی ئەو ژن و پیاوە چەند ڕۆژێكە لە یەكتر جیا بوونەتەوە و كێشەی نێوانیان بەردەوام بووە.



وشە - رامیار جەواد