شەش ڕۆژ پشوو راگەیەنرا

:: AM:09:03:24/02/2023 ‌
لە مانگی ئادار شەش ڕۆژ پشوو لە خشتەی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 24ـی شوبات، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" بۆ خشتەی ڕۆژە پشووەكان لە رۆژمێری حكوومەت كردوویەتی دەردەكەوێت شەش ڕۆژ پشووە.

رۆِژەكانی پشووە بریتییە لە پێنجی ئادار دەست پێكردنی راپەڕینی گەلی كوردستانە، ڕۆژی 11ـی ئادار پشووە و ڕۆژی راگەیاندنی رێككەوتنی 11ـی ئاداری ساڵی  1970 یە.

لە خشتەی پشووەكان ئەوەیش هاتووە، ڕۆژی 14ـی ئادار لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و ڕۆژی لە دایكبوونی بارزانی نەمرە، ڕۆژانی 21 و 22 و 23ـی ئاداریش پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز.

ئەو پشووانە لە كاتێكە مانگی ئادار زۆرترین بۆنە و یادكردنەوە و رووداوی ناخۆش بەسەر گەلی كورد هاتووە و بەشێوەی جیاواز جیاواز یادیان دەكرێتەوە.


وشە - رامیار جەواد