ئارابخوێن، كه‌ركووكێك هه‌میشه له‌نێو خوێندا شه‌پۆل ده‌دات. مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه شاشه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م شاره سته‌مدیده‌یه‌یه. ئارابخوێن ڕۆمانێكی نووسه‌ر مه‌حموود نه‌جمه‌دینه له دووتوێی 330 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه.
مه‌حموود نه‌جمه‌دین نووسه‌ری رۆمانه‌كه به"وشه"ی راگه‌یاند، ڕۆمانه‌كه سه‌ره‌تا له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بگاته كوردستانی باشوور. ئه‌م ڕۆمانه له بڵاوكراوه‌كانی چاپه‌مه‌نی خانییه له سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
نه‌جمه‌دین ده‌ڵێ، ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه چیرۆكی كه‌ركووكه. شارێك نوقمی دووكه‌ڵ و خوێن و خۆڵ بووه و شارێك له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت و خوێن.
ئه‌وه‌شی گوت كه گێڕه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه، كوڕێكی كه‌ركووكییه به‌ناوی "ئاسۆ" كه له چیرۆكی ئه‌وینداری خۆیه‌وه، باسی میحنه‌ت و ئازار و شه‌ڕ و خوێنڕشتن ده‌كات، چیرۆكی 100 ساڵه‌ی شاری كوردانه تا ئێواره‌ی شوومی شكستی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و له ده‌ستدانی شاره‌كه.
زیاتر گوتوویه‌تی ئاسۆ له چیرۆكی ئه‌وینداری خۆی و جیلانه‌وه، چیرۆكی شارێكی پڕ له كێشه و ململانێ ده‌گێڕێته‌وه. مانگ له ئاسمانی كه‌ركووكدا شاشه‌یه‌كه، ڕووداوه خوێناوی جه‌رگبڕه‌كانی شاره‌كه‌ی تێدا دیاره. ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێ به‌ناونیشانی "قه‌له‌ڕه‌ش- قوڵنگ- بایەقووش".