تەرمی كچه مۆدێلێكی به‌ناوبانگ به پارچه‌كراوی دۆزرایه‌وه، بەپێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خه‌زووری كچه‌كه، ده‌ستی له كوشتنیدا هه‌بووه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی دارایی له نێوان كوڕه‌كه‌ی و ئه‌م كچه مۆدێله.
به‌گوێره‌ی "
CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، پۆلیسی هۆنگ كۆنگ دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی پارچه پارچه‌كراوی ئه‌بی چۆیی كچه مۆدێل و فاشیۆنیستیان دۆزییه‌وه، سێ كه‌سیان گرت كه یه‌كێكیان خه‌زووری چۆیه.
پۆلیسی هۆنگ كۆنگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و كچه 28 ساڵه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی پارچه كراوه، به چه‌ند ئامێرێكی گۆشت وردكردن و ئامێری بڕینی كاره‌بایی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه‌كانی، له شوێنێكی به‌كرێگیراو له ناوچه‌ی تای پۆی باكوری هۆنگ كۆنگ دۆزیویانه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی NBC نیوز بڵاوی كرده‌وه، خه‌زووری پێشووی ئه‌و كچه مۆدێله چینییه دوای دۆزینه‌وه‌ی به‌شێك له جه‌سته‌ی ئه‌و كچه، گیراوه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌سه‌ڵاتداران پێیان وایه چۆی كێشه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی و خێزانه‌كه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌یان ملیۆن دۆلاری هۆنگ كۆنگ.
چۆی وه‌ك مۆدێلێك چێژی له ناوبانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و مانگی ڕابردوو له پێشانگه‌ی به‌هار/هاوینی 2023ی ئێلی سه‌خت، له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا وێنه‌ی گیراوه.