هه‌وادارانی ئه‌لیسا هێرشێكی توندیان کردووەتە سه‌ر ئه‌م گۆرانیبێژه لبنانییه، بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبیژی مه‌غریبی سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د بە شێوەی دوێت چڕیویانە، ئه‌م هێرشە دوای ئه‌وه دێت ئه‌م گۆرانیبێژه مەغریبییەکە به تۆمه‌تی ده‌سدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك دادگایی كرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه"، دوای ئه‌وه‌ی سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د هونه‌رمه‌ندی مه‌غریبی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی، ئه‌ستێره‌ی لبنانی ئه‌لیسا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی توندی هه‌واداران و چالاكانی سۆشیال میدیا بووه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌واداران و فۆڵۆوه‌رسانی داوای لێبوردنی فه‌رمیی ئه‌لیسایان كرد
ئه‌م هێرشانه و كاردانه‌وه توندانه‌ی هه‌واداران، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی هاوبه‌ش بوو كه ئه‌لیسا له‌گه‌ڵ سه‌عد به‌یه‌كه‌وه نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڵاویان كرده‌وه، زیاتر له 339 ملیۆن بینه‌ری له یوتیوب تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، به ناوی "من أول دقیقه".
ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌واداران و فۆڵۆوه‌رسانی داوای لێبوردنی فه‌رمیی ئه‌لیسایان كرد، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌یدی گاگا، كه له ساڵی 2019دا ڕووبه‌ڕووی هه‌مان شت بووه و داوای لێبوردنی له هه‌وادارانی كرد و گۆرانییه‌كه‌ی به ناوی "ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت بیكه" سڕییه‌وه، كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكیR Kelly بڵاو كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سزای 30 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌هۆی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان و ژنان.
خاوه‌نی نازناوی "أجمل إحساس” له ساته‌وه‌ختی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی به‌رهه‌می "أنت معلم”، داواكاریی به‌رده‌وامی هه‌وادارانی ئاراسته كراوه، به‌تایبه‌تی كه كه‌سایه‌تییه‌كی گشتییه و به هه‌ڵوێست و گۆرانییه‌كانی پاڵپشتی ژنان ده‌كات، له‌ناویاندا كلیپی "یا یا مرایتی” كه له ساڵی 2015 بڵاو كرایه‌وه، له‌وێدا تیشكی خسته سه‌ر توندوتیژی جه‌سته‌یی دژی ژنان.
جێی سه‌رنجه كه داواكاری گشتیی فڕه‌نسا داوای كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌م سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی زیندانی بكرێت. ئه‌و گۆرانیبێژه مه‌غریبییه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو له به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی پاریس، ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ستدرێژیی كردبێته سه‌ر ئه‌و ژنه فڕه‌نسییه به‌ناوی "لۆرا بی"، یان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا هه‌بووبێت.