یەكێتی تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كرد

:: AM:09:28:27/02/2023 ‌
28 ساڵ پێش ئێستە لە زاخۆ تەقینەوەیەك رووی دا، دواتر دەركەوت ئەنجامدانی تەقینەوەكە بە فەرمانی بەرپرسانی یەكێتی بووە و لەو تەقینەوەیە دەیان كەس شەهید بوون.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی شوبات، 28 ساڵ بەسەر تەقینەوەكەی شاری زاخۆ تێدەپەڕێت كە دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.

پێش نیوەڕۆی 27ی شوباتی ساڵی 1995 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا، تەقینەوەیەكی بەهێز شاری زاخۆی دەلالی كردە ئامانج، تێیدا 94 كەسی سڤیل شەهید بوون و زیاتر لە 185 كەسی تریش بریندار بوون.

دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت، تەقینەوەكە بە فەرمانی كۆسرەت رەسووڵ ئەنجام دراوە كە 94 كەس شەهید بوون و سەتان كەسیش بریندار بوون.

دوای 28 ساڵ بەسەر ئەم كردەوە قێزەونە كە یەكەمجار بوو كورد خۆی تەقینەوە ئەنجام بدات بۆ لەناوبردنی كورد و مێژوویەكی تری ڕەش تۆمار كرا، هێشتا شوێنەوارەكانی ئەم كردەوەیە بەسەر جەستەی زاخۆ و كوردستانەوە دیارە و ساڕێژ نەبووە.




وشە - رامیار جەواد