سه‌رۆكی كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رای گه‌یاند، ئێسته دۆخی ته‌ندروستیی خاتوونه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی به‌ره‌و باشتر چووه، ئێسته‌یش سه‌رقاڵی سازدانی فێستیڤاڵێكی سینه‌ماییه.
پشتیوان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی شوبات بۆ "وشه" له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستیی هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی گوتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ته‌ندروستی، پشكنین و وردبینی بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی ده‌كرێ.
زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ر و پشكنین ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێ.
كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندانیش له هه‌ولێر خه‌ڵاتی ئیراده و شكۆی پێ به‌خشی.
پشتیوان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی گوت، شایانی باسه پاش چاره‌سه‌ركردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشیییه‌كه‌ی نه‌رمین كاوانی، باری ته‌ندروستیی به‌ره‌و باشتر چوو، كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندانیش له هه‌ولێر خه‌ڵاتی ئیراده و شكۆی پێ به‌خشی.
دواتریش پشتیوان عه‌بدوڵا گوتی، پێشتر نه‌رمین كاوانی له به‌رنامه‌یدا بوو له‌سه‌ر لیستی زه‌رد، خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان به‌ربژێر بكات، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌وكاره‌ی بۆ نه‌كرا. ئێسته‌یش ئه‌و خاتوونه سه‌رقاڵی سازدانی فێستیڤاڵێكی سینه‌ماییه كه تایبه‌ته به سینه‌مای ژنان، خۆی سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه‌یه.
نه‌رمین كاوانی به یه‌ك له ئه‌كته‌ره زۆر ناوداره‌كانی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و خه‌ڵكی سلێمانییه، له هه‌رسێ بواره‌كانی شانۆ، دراما و سینه‌مادا كاری هه‌یه و به یه‌كێك له بوێترین خاتوونه هونه‌رمه‌ند له بواره‌كه‌ی خۆیدا ناسراوه.