ئیداره‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره‌ی سینه‌مایی رای گه‌یاندووه، خولی 45ی فێستیڤاڵه‌كه له 15 تا 24ی ماگی نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت كه له خانه‌ی ئۆپرای میسری ده‌بێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره‌ی سینه‌مایی، بڕیاره چالاكییه‌كانی خولی 45ی فێستیڤاڵه‌كه، له 15 تا 24ی نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه بچێت كه له خانه‌ی ئۆپرا ده‌بێت.
خولی 45ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قاهیره‌ی سینه‌مایی، سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌كته‌ری ناوداری میسری حوسێن فه‌همی ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵیش ده‌رهێنه‌ر ئه‌میر ره‌مسیس و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هونه‌ری ره‌خنه‌گر ئه‌ندرۆ موحسینه.
له خولی 44ی ئه‌و فێسیڤاڵه، 108 فیلمی سینه‌مایی له 53 وڵاته به‌شدارییان كرد
ئاماژه به‌وه دراوه كه له خولی 44ی ئه‌و فێسیڤاڵه، 108 فیلمی سینه‌مایی له 53 وڵاته به‌شدارییان كرد، له‌ناویاندا 30 فیلمیان جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی بوون، 57 فیلمیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا بوون.
ئه‌و خوله‌ی پێشتر جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی بوون، ئه‌وانه‌ی مێوانی تایبه‌ت بوون، 480 كه‌سایه‌تیی ناودار بوون كه زۆربه‌یان هونه‌رمه‌ندی دیاری جیهانی بوون. بڕیاره له‌م خوله‌یشدا به‌هه‌مانشێوه ژماره‌ی مێوانی تایبه‌ت به به‌راود به خولی پێشتر، زیاتر بێت.