ژنانی دیاری عێراق هەر لە کۆنەوە به " السیدة الاولی" خانمی یه‌كه‌م، ناسراون، به‌ڵام ئێسته شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ژنی سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڕه‌شه له كچه رۆژنامه‌نووسێك ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نازناوه بۆ هه‌ركه‌سێكی تر به‌كار بهێنت ده‌یكوژێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ئادار، ''جیهان الطائی'' رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆكی ده‌زگای "ارض بابل" له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، چه‌ند كه‌سێك له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار نامه‌یان بۆ ناردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه، بۆیه گوتی، " چەند رۆژ لەمەوبەر چه‌ند چه‌كداریك به‌ناوی خێزانی سه‌ركۆمار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌م."
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خێزانی سه‌رۆك كۆماری عێراقە و له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی دکتۆر له‌تیف ره‌شید له پۆستی سه‌رۆك كۆمار، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه به خانمی یه‌كه‌می عێراق.
له‌باره‌ی ئه‌وەی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌هۆی چییه‌وه بووە، كچه رۆژنامه‌نووسەکە، روونی كرده‌وه كه گۆڤارێكی هه‌یه به‌ناوی" السیدة الاولی" كار ده‌كات بۆ پێشاندانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كچ و ژنانی عێراق، به‌ڵام ژنی سه‌رۆك كۆمار پێی گوتووه،" ئه‌و نازناوه ته‌نیا بۆ منه نابێ بۆ هیچ ژنێكی تری عێراق به‌كار بهێنرێ جا له هه‌ر پۆستێك بێ".
به‌گوته‌ی ناوبراو، پێیان گوتووه توندترین سزای ده‌ده‌ن و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێ، بۆیه گوتی،" رێگریم لێ ده‌كه‌ن گۆڤاره‌كه‌م ده‌ربكه‌م و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ژنانی عێراق بگێڕمه‌وه".
سه‌رۆكی رێكخراوەکە، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه كه‌سێكی تریش كه خۆی نایناسێت به‌ناوی عه‌لی شوكری، راوێژكارە له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ستافی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، داوایان كردووه، ناوی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه بنووسرێ، به‌ڵام خاوه‌نی گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. جگە لەمە سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقیش، هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.
كچه رۆژنامه‌نووسەکە به‌ده‌نگی له‌رزۆكه‌وه دەڵێت، " ده‌ترسم بمكوژن، ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م له‌پێناو ژنانی عێراق داوای پشتیوانی له‌هه‌مووان ده‌كه‌م".
گۆڤاری " السیده الاولی" بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه چیرۆكی ئه‌و ژنانه بڵاو بكاته‌وه كه سه‌ركه‌وتوو بوون له ژیان، له‌ناو عێراقی وێرانبوو، كۆڵیان نه‌داوه و هاوشێوه‌ی كچ و ژنانی دنیا سه‌رده‌كه‌ون، کەچی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری له ده‌رچوونی ئه‌و گۆڤاره ده‌كات.
چوار تۆمه‌ت دراوه‌ته پاڵ جیهان ئەلتائی ''الطائی''، كه له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، بۆیه گوتی، "تێناگەم ئه‌و دیكتاتۆرییه چییه به ئاره‌زووی خۆیان تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ خه‌ڵك به بێ گوێدانه هیچ شتێك".
له‌ناو هه‌موو ئه‌و سكاڵا و هه‌ڕه‌شانه‌ی له "جیهان الطائی" كراوه، كه‌سێكی تر به‌ناوی عالیه تالب له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار کە ژنێكە له لایه‌ن دادگاكانی كوردستان داوا كراوه، جیهان دەڵێت ''عالیه تالب كه‌سی نزیكی سه‌دام حوسێن بووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه، له‌و 16 كه‌سه‌ی چیرۆكیان له‌سه‌ر سه‌دام نووسیوه، ئێسته له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌وام ده‌كات، شووره‌یی و ئابڕووچوونه بۆ عێراق و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی بەوانە داوە".
"وشه" ئه‌وه‌ی ده‌ست كەوتووە، كه حكوومه‌ت له دژی كاره‌كانی شاناز ئیبراهیم كار ده‌كات، پشتیوانی ''جیهان الطائی'' ده‌كات ، داوایان لێ كردووه كه گۆڤاره‌كه‌ی ده‌ر بكات و به‌رده‌وام بێت، پێیان گوتووه، هه‌موو ژنانی عێراق" السیده الاولی"ن، ئه‌و نازناوه تایبه‌ت نییه به كه‌سێك.
بایۆگرافی
''جیهان الطائی''، ماوه‌ی 15 ساڵه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات، چه‌ندان به‌رنامه‌ی رۆشنبیری و كه‌لتووری، كاتبه‌سه‌ربردنی پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی گۆڤاری "السیده الاولی"یە كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێ و كار بۆ ده‌رخستنی چیرۆكی ژنان ده‌كات. هاوكات سه‌رۆكی رێكخراوی "ارض بابل"ه. سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان بووه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری عێراق و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له یاسا، هەروەها به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایه.