دوای ئه‌وه‌ی له مووسڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان ده‌كه‌وێته ناو مه‌نهۆڵێك، دوو گه‌نج هه‌ولی رزگاركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان، هه‌ر دوو گه‌نجه‌ش ده‌كه‌ونه ناو مه‌نهۆڵه‌كه و گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
نی‌نا نیوز"، دوو گه‌نج له كاتی ڕزگاركردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان كه له شاره‌دێی ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاوای مووسڵ، كه‌وتبووه ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه، جگە لەوەی کە نەیانتوانی منداڵەکە رزگار بکەن خۆشیان گیانیان لەدەست دا.
له یه‌ك كاتدا سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌ینه‌وا به ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق (نی‌نا نیوز)ی ڕاگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه و منداڵه‌كه‌یان له‌ناو مه‌نهۆڵه‌كه ده‌رهێنا و ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادی مووسڵ‌یان كرد.
ئه‌م ڕووداوه‌ی مووسڵ دڵته‌نگی و نیگه‌رانییه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا كه له یه‌ك كاتدا سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، خه‌ڵك به ئومێده‌وه چاویان له‌وه‌بوو منداڵه‌كه رزگار بكرێت و به سه‌لامه‌تی له مه‌نهۆڵه‌كه ده‌ربچن، به‌ڵام ڕووداوه‌كه زۆر دڵته‌زێن بوو كه هه‌رسێكیان له‌ناو مه‌نهۆڵه‌كه گیانیان له ده‌ست دابوو.