له گوندی زه‌ڵم، له جێی مزگه‌وته كۆنه‌كه كه به‌ر شه‌قامه‌كه‌ی ناو گوند كه‌وتبوو، مزگه‌وتی كه‌له‌پووری زه‌ڵمی دروست ده‌كرێت.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی مزگه‌وته كه‌له‌پوورییه‌كه‌ی زه‌ڵمیی به‌سه‌ر كرده‌وه، سوپاسی خه‌ڵكی گوند و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
خه‌ڵكی گوندی زه‌ڵم، پڕۆژه‌كه‌یان پێشكه‌شی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كردووه و ئێسته دروستكردنی مزگه‌وته‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزار و پارێزگار و قایمقامییه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، له جێی مزگه‌وته كۆنه‌كه‌ی گوندی زه‌ڵم كه به‌ر شه‌قامی گونده‌كه كه‌وتووه و به‌شێكی ڕووخاوه، ''مزگه‌وتی كه‌له‌پووری زه‌ڵمی'' دروست ده‌كرێت.
به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵكی گوندی زه‌ڵم، مزگه‌وتی كه‌له‌پووری زه‌ڵمی، ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی كه‌له‌پووری و كولتووری و رۆشنگه‌ری له ناوچه‌كه‌دا و ده‌ستنووس و كه‌لوپه‌لی كۆن و مێژووی گونده‌كه، ناو و كه‌سایه‌تی و كتیب و به‌رهه‌مه زانستی و رۆشنبیرییه‌كانی رۆشنبیرانی گونده‌كه‌ی تێدا كۆ ده‌كرێته‌وه.
گوندی زه‌ڵم سه‌ربه شارۆكه‌ی خورماڵه و ده‌كه‌وێته بناری چیاكانی هه‌ورامان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گونده‌كه ئێسته 20 ماڵی تێدا نیشته‌جێیه و دوو مزگه‌وتی تێدایه، مزگه‌وتێكی نوێ كه ساڵی 2017 به‌شێوازێكی كولتووری ناوازه‌ی هه‌ورامان دروست كراوه، مزگه‌وتی كۆن كه ساڵی 1991 كراوه‌ته‌وه و ئێسته‌یش خه‌ریكن ده‌یكه‌نه مزگه‌وتی كه‌له‌پووری زه‌ڵمی.