دوای ئه‌وه‌ی شاكیرا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ بیزاراب گۆرانییه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه، پێشوازییەکی زۆری لێ کرا، به‌مه‌ش توانیان چوار جار ژماره‌ی پێوانه‌یی له كتێبی گینس تۆمار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌رییه نیوز"، ئه‌م دوو گۆرانیبێژه به‌یه‌كه‌وه توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن، ته‌نانه‌ت زۆر شتیان ده‌ست كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی خۆشی بۆ بگێڕن، زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یه كه به گۆرانییه‌ك توانیان چوار نازناوی تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له كتێبی گینس به‌ده‌ست بهێنن.
ئێسته ژماره‌ی بینه‌رانی ئه‌و گۆرانییه گه‌یشتووه‌ته 411 ملیۆن بینه‌ر
گۆرانیی "BZRP Music Sessions Vol. 53" له 12ی مانگی یه‌ك، له یوتیوب بڵاوكرایه‌وه و زۆر به‌خێرایی توانی جێی خۆی له مێژوودا تۆمار بكات.
ئه‌م گۆرانییه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات به زۆرترین بینه‌ر بۆ تراكی لاتینی له یوتیوب كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، 63 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو، دواتر چووه خێراترین تراكی لاتینی له یوتیوب كه گه‌یشته 100 ملیۆن بینه‌ر.
ئێسته‌یش ژماره‌ی بینه‌رانی ئه‌و گۆرانییه گه‌یشتووه‌ته 411 ملیۆن بینه‌ر. به‌مه‌ش شاكیرا بووه یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی ژن كه جێی خۆی كرده‌وه له پله‌ی یه‌كه‌می Billboard's Latin Airplay كاتێك "BZRP Music Sessions Vol. 53 "" ی بڵاو كرده‌وه.