له كتێبی "بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد" كه سه‌رۆك بارزانی رووداوه‌كانی ساڵی 1991 تا 2002 ده‌گێڕێته‌وه، به ڕوونی باسی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان ده‌كات.
له لاپه‌ڕه 68ی كتێبه‌كه‌دا، سه‌رۆك نووسیویه‌تی" دوای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستان، په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری میدیا جیهانییه‌كان روویان له كوردستان كرد، كه‌ناڵێكی ئه‌ڵمانیایش یه‌كێك بوو له‌و كه‌ناڵامه‌ی سه‌ردانی كوردستانیان كرد و له دیدارێكدا باس له بارودۆخ و هۆكاره‌كانی راپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان كرا به‌سه‌ر دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس له كوردستان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، " رۆژی 12ی ئاداری 1991 به‌ره‌و رواندز و سۆران به‌رێ كه‌وتین، له‌وێیش به هه‌مانشێوه پێشوازییه‌كی گه‌رم و گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریمان لێ كرا. رۆژی دواتر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی شوێنێكی گونجاو بۆ باره‌گای گشتیی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكی كرد له گه‌لی عه‌لی به‌گه‌وه تا هه‌ولێر، دوای دوو ڕۆژ نامه‌یه‌كی بۆ نووسیم و له‌نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه مه‌سف سه‌ڵاحه‌دین شوێنێكی باش و گونجاوه بۆ باره‌گای به‌ره.
ئه‌و كتێبه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه "وشه" به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانی لێ ده‌رهێناوه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه باس له راپه‌ڕین و ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانیش ده‌كات.