شەكەتی و رارایی پێوەندیان لە خەڵەفان و كێشەی دڵەوە چییە؟

:: PM:11:28:11/03/2023 ‌


راڕایی و شەكەتی كاردانەوەیەكی دەروونی و جەستەیین بۆ پێویستییەكانی ژیان، كە بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكەنە سەر تەندروستی لەش و مێشكی مرۆڤ، رەنگە ئەوە بزانرێت كە ئەوانە باش نین، بەڵام كاریگەری وردیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ چییە؟

كریس نیوبری، دەرمانساز دەڵێت، شەكەتی چەندان كاریگەری لەسەر جەستە و سۆز و ئاكاری مرۆڤ جێ دێڵێت، لەوانە سەرئێشە و ماندووبوونی بەردەوام و نیگەرانی و هەڵچوون و دابڕانی كۆمەڵایەتی و ئارەزووی خواردن، بەگشتی ئەوان هەست بەوە دەكەن كۆنترۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن.

یەكێك لە كاریگەرییە درێژخایەنەكانی رارایی و شەكەتی تووشبوونە بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، كە بڵاوترین جۆرەكانی خەڵەفانە، كاتێك لە توێژینەوەكان دەركەوت كە ئەوانەی زۆر راڕان، لە داهاتوودا بە رێژەی 37% زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە خەڵەفان هەیە.

هەروەها شەكەتی پێوەستە بە تووشبوون بە شێوانی هۆرمۆنی و هەوكردن و پیری و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن و سەكتەی مێشك و مردن، جیا لەوانە كێشەی خەو و شێوانی سیستمی بەرگری لەش دروست دەكەن.

لە توێژینەوەیەكی نوێ دەرۆكەوتووە كە شەكەتی بەردەوام مەترسی تووشبوون بە نۆرەی دڵ و سەكتەی مێشك زیاد دەكات، هەروەها دەبێتە هۆی شێوانی كۆئەندامی هەرس، بەهۆی كاریگەربوونی سیستمی هەستەدەمارەكانی ریخۆڵەیی كە بە مێشكی دووەمی مرۆڤ دادەنرێت، جیا لە زیادبوونی كێشی لەش بەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆِمۆنی كۆرتیزۆل یان ئەنسۆلین، لەپاڵ تووشبوون بە خەمۆكی. 

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل