ئاره‌قه‌كردن كردارێكی جه‌سته‌یی سروشتییه، به‌تایبه‌ت له شه‌واندا شتێكی باو و ئاساییه كه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌م كاته‌دا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جار به‌هۆی تووشبوون به په‌تا وه‌رزییه‌كان و ئه‌نفله‌وه‌نزا، كه‌سه‌كه تووشی ئاره‌قكردنێكی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ده‌كرێت، نیشانه‌یه‌كی رژدی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن بێت.
به‌گوێره‌ی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته جه‌سته‌ییه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، نه‌ك نیشانه بێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاره‌قه‌كردندا كه‌سه‌كه تووشی دابه‌زینی كێشیش بوو، ئه‌وه ده‌بێته جێی نیگه‌رانی
ئاره‌قه‌كردنی شه‌وانه به‌به‌رده‌وامی ده‌كرێت نیشانه‌ی حاڵه‌تێكی ته‌ندروستیی رژد بێت، له‌وانه تووشبوون به جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی خوێن كه پێی ده‌گوترێت مایلۆما، جۆرێكه له شێرپه‌نجه‌كان تووشی خانه‌كانی خوێن ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌رگریی له‌ش و ئێسك و گورچیله دروست ده‌كات.
به‌پێی ئاماری توێژینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا، چاره‌سه‌ری مایلۆما له‌چاو دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بووه، كه زیاتر له نیوه‌ی نه‌خۆشه‌كان دوای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج ساڵ له ژیاندا ماون.
به‌زۆری پشكنینه‌كان له خوێن و میز و گرتنی تیشكی ئێكس له سنگ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه دواتر پشكنینی زیاتر پێویست بێت، وه‌ك پشكنینی MRI یان بایۆپسی ئێسك.
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاره‌قه‌كردندا كه‌سه‌كه تووشی دابه‌زینی كێشیش بوو، ئه‌وه ده‌بێته جێی نیگه‌رانی، چونكه نیشانه‌كانی ئاماژه‌ن بۆ شێرپه‌نجه لیمفاوییه‌كان یان ته‌نانه‌ت تووشبوون به هه‌وكردنی به‌كتریا.
نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مایلۆما:
دروستبوونی ئازاری ئێسك.
لاوازی و ماندوویه‌تیی به‌رده‌وام.
كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
تووشبوون به هه‌وكردنه‌كان
لاوازی یان سڕبوون له قۆڵ و قاچدا.