به‌پێی ئامارێك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی بێكاریی ژنان ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه عێراق له پله‌ی دووه‌مدایه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12 ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئامارێك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی بێكاریی ژنان ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه عێراق له پله‌ی دووه‌مدایه. رێژه‌ی بێكاریی ژنان له عێراق له 2022دا، 28,2% بووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رێژه‌ی بێكاریی ژنان له ساڵی 2022دا گه‌یشتووه‌ته 28,2% و رێژه‌ی بێكاریی پیاوان 14,7% بووه.
به‌پێی ئاماره‌كه كه ئاژانسی "شه‌رق بلۆمێرگ" له لیستێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئوردن له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت كه رێژه‌ی بێكاریی ژنان له‌و وڵاته 31,7% بووه. سعوودیه له پله‌ی سێیه‌م ددێت كه رێژه‌كه ده‌گاته 20,5%.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه تونس و میسر و مه‌غریب، رێژه‌ی بێكاری ژنان تێیاندا 20,1% و 19,3% و 18,8%یه. به‌حرێنیش رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 10%.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له مانگی ته‌مووزی 2022دا رای گه‌یاندبوو، به تێكڕایی بێكاری له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 16,5%. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وكاته له‌ناو پێنج كه‌سدا، یه‌كێك بێكاره.