له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین دیداری لاوان كه ئه‌مڕۆ له دهۆك به‌رێوه چوو، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند،هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستان خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه، هیچ حزبێكی سیاسی یان ڕێكخراوێك ناكرێ بڵێ من بڕیارده‌ر و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌م.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌زاران لاودا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له به‌شێكی قسه‌كانیدا رای گه‌یاند، "ئێمه له‌م حكوومه‌ته هه‌نگاوی زۆر رژد ده‌نێین بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ گه‌نجان دروست بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر تاك خۆی بیر نه‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێ بێت یه‌كێك پێی بڵێ ئه‌وه بكه و ئه‌وه مه‌كه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هێشتا پێ نه‌گه‌یشتووه.
ده‌قی دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ لاوان:
مه‌سرور بارزانی:
زۆر سوپاس، سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ئه‌م دیداره و میوانداریكردنی ئێمه. به ناوی خوای گه‌وره و دلۆڤان، سوپاسی هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌م دیداره ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌تان دا. ببوورن كه‌مێك دواكه‌وتین، له‌به‌رده‌رگا هه‌ندێك پێشانگا هه‌بوو داوا كرا سه‌ردانیان بكه‌ین، كاتێك ئێمه بینیمان زۆر جێی دڵخۆشی بوو.
دیاره سه‌ره‌تا گوتیان با وتارێك هه‌بێت، دواتر گوتمان ره‌نگه له وتار ماندوو بن، به‌ڵكوو باشتره دیدارێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌بێت و ئێوه پرسیارتان هه‌بێت، ئێمه ئه‌وه‌مان پێ باشتر بوو، گوێ له‌و پرسیارانه بگرین و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێك هه‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان بده‌ینه‌وه، زیاتر دایه‌لۆگێك بێت له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ئێمه. به ناوی خوا ده‌ست پێ بكه‌ن.
پرسیار: زۆر به‌خێرهاتنت ده‌كه‌ین. وه‌ك دیاره ئه‌م مانگه مانگی راپه‌ڕینه، ئێسته نه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه كه ره‌نگه ئاگاداری ئه‌م مێژووه نه‌بێت، حكوومه‌ت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌كات؟
مه‌سروور بارزانی: پێش هه‌موو شتێك، من رۆژی راپه‌ڕین و ڕزگاركردنی هه‌موو شار و گونده‌كانی كوردستان له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، یادێكی پیرۆز و زۆر مه‌زنه بۆ ڕزگاركردنی وڵاتی ئێمه و میلله‌تی ئێمه له بنده‌ستی زۆرداری، وه‌رچه‌رخانێك بووه له ژیانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌وه‌ی پێش راپه‌ڕین هاتۆته دونیا، چ ئه‌وانه‌ی له عێراق ژیان و چ ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی تر ژیان، بینیویانه كه ژیانی ئاواره‌یی و ژیانی بنده‌ستی چۆنه. من بیرم دێت له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی خۆمان كاتێك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان داده‌نیشتین، ده‌مانگوت ته‌نیا ڕۆژێك ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه كوردستان و به ئازادی و سه‌ربه‌ستی ژیاباین، با له بن ته‌ڕاشێك بووینایه. ئێمه گه‌ڕاینه‌وه كوردستان، ئێستا كوردستان ئازاده، ئێمه نه‌ك له بن ته‌ڕاش و خێوه‌تاندا نین، سوپاس بۆ خوا ئێستا كوردستان له هه‌موو كاتێك ئاوه‌دانتره.
راسته چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی تر هاتوونه‌ته دونیا و ئێسته گه‌وره بوون و چوونه‌ته زانكۆ و له زانكۆش ده‌رچوون، ئه‌وه دیاره كه ئه‌و گه‌نجانه زۆر زه‌حمه‌ت و ئازاری له‌مه‌وبه‌ریان نه‌دیوه و قه‌در و قیمه‌تی ئه‌و ئازادییه‌یان نه‌زانیوه، ئیشه‌ڵا هیچ كاتێك ئه‌و زه‌حمه‌تییه نه‌بینن و هیچ كاتێكیش ئه‌و ژیانه نه‌بینن كه ئێمه بینیمان. هه‌موو ده‌م به سه‌ربڵندی بژین و هه‌موو ده‌م ڕوویان له وڵاتێكی ئاوه‌دانتر و ژیانێكی خۆشتر بێت، ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئێمه و ئه‌وانیشه بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌ین كه ئه‌و ژیانه بێته ده‌سته‌به‌ركردن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مێژووی خۆی و رابردووی خۆی نه‌زانێت، بناغه‌یه‌كی باش نابێت بۆ بیناكردن و دروستكردنی داهاتوویه‌كی باشتر. له‌سه‌ر حكوومه‌ت و كه‌سوكار و ئێمه هه‌موو رێكخراوه حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌رییه‌كان پێویسته كه مێژوو وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه، له كوێ ده‌ستمان پێكرد و گه‌یشتین به كوێ؟ زۆرجار ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌یه ده‌بێ بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كێشانه چین و له كوێ هاتوون؟ بۆچی ڕێگری له ئێمه ده‌كرێ و بۆچی ئه‌و داوایانه‌ی ئێمه هه‌مانه وه‌ك خۆیان نایه‌نه جێبه‌جێ كردن؟ ئه‌مه ته‌نیا كاری حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكوو كارێكی هاوبه‌شه و پێویسته ئه‌و باوكه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی بینیوه و بنده‌ستی و نه‌خۆشی و ئاواره‌یی بینیوه، وه‌بیر كوڕ و كچی خۆی بێنێته‌وه كه له چ ژیانێكدا ژیاوه و ژیانی ئێستاش چۆنه؟ بۆ پاراستن و باشتركردنی ئه‌و ژیانه، پێویسته ئێمه پێكه‌وه كار بكه‌ین. ئه‌ركێك له‌سه‌ر حكوومه‌ته و له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێش ئه‌ركێكی تایبه‌ت هه‌یه كه ئه‌ویش پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت ئه‌ركه، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجانه بكاته‌وه تاوه‌كوو به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر و قۆناغێكی نوێتر هه‌نگاو بنێت.
پرسیار: هه‌ندێك ده‌ڵێن سیسته‌می خوێندن كه‌موكوڕییه‌كی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تواندراوه له ڕووی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی گه‌نجه‌كان بكرێت، رای ئێوه چییه؟
مه‌سروور بارزانی: له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیان مرۆڤ پێویستی به نوێكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له قۆناغه‌كانی خوێندن له كوێ بووین و ئێستا به كوێ گه‌یشتووین، ده‌بینین پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار زۆر هه‌یه، چه‌ندین زانكۆمان له شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین شارۆچكه‌ش، ئێمه زانكۆ و په‌یمانگامان هه‌یه، ئه‌مه هه‌مووی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قۆناغی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن له كوردستاندا هی زانكۆكان به تایبه‌تی، به‌ره‌وپێشه‌وه چووه. خوێندنی تریش به‌ره‌وپێشه‌وه چووه، یانی له سه‌ره‌تاوه كه ده‌ست پێده‌كه‌ن تاوه‌كوو دواناوه‌ندیش ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ن ساڵ به ساڵ پێشكه‌وتنی پێوه دیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كرێ هێشتا كه‌موكورتی تێدایه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی باشه به‌وه‌ی كه تمووحاتی ئێمه زۆر له‌وه‌ی كه هه‌یه زیاتره، ئه‌وه شتێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی دایم هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه بچین. من خاڵێكی تر هه‌یه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م، خوێندن و په‌روه‌رده هه‌ردووكیان شان به شانی یه‌كتر پێویستن، په‌روه‌رده ته‌نیا له قوتابخانه‌كان و زانكۆكان ناكرێت، له كۆمه‌ڵگه‌ش و له ماڵه‌وه‌ش ده‌كرێ، له‌سه‌ر دایك و باوكه په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ی بكات، له‌سه‌ر مامۆستایه له قوتابخانه درێژه به په‌روه‌رده و خوێندن بدات. كه‌واته ئه‌مه شتێكی هاوبه‌شه كه ژیانی قوتابی له ده‌ستپێك تا له زانكۆ ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێ به ته‌نیا سه‌یری خوێندن نه‌كات، به‌ڵكوو په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌م تاكه له كۆی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌ركێكی پێویسته و ده‌بێ هه‌مووشمان هاوكاری یه‌كتر بین.
پرسیار: ململانێ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك ناته‌ندروسته، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته هۆی بێئومێدبوونی لاوان، تۆ چ ئومێدێكت هه‌یه ئه‌م دۆخه به‌ره‌و باشتر بچێت و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه هه‌رێمی كوردستان بۆ كوێ ده‌بات؟
مه‌سروور بارزانی: من پێشتریش گوتوومه، ئێوه (لاوان) خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستان خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌یه، هیچ حزبێكی سیاسی یان ڕێكخراوێك ناكرێ بڵێ من بڕیارده‌ر و خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌م و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌بێ ته‌نیا ئیتاعه بكات، حزب و ململانێی حزبی ئه‌گه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی بێت، شتێكی زۆر باشه، ئه‌گه‌ر حزب بووه كه‌ره‌سته و ئامراز بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، شتێكی زۆر باشه و پێویسته ئێمه پشتیوانی ئه‌و حزبه بكه‌ین یان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه نیشتمانییه به‌رده‌وامی به كاری خۆی بدات و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش دروست بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حزب خۆی بووه گرفت بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وتی نیشتمانی و حزب بووه ڕێگر بۆ پێشخستنی نیشتمان و ئاوه‌دانیی ئه‌و وڵاته، پێویسته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر حزبێك بێت یان هه‌ر كه‌سێك بێت كه ئه‌م ڕێگه‌یه ده‌گرێته به‌ر.
له‌به‌ر ئه‌وه، ململانێی حزبی له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی شتێكی به‌ربڵاوه و له هه‌موو دونیاشدا هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا چوارچێوه‌یه‌ك هه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌گه‌ر حزب له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌دا ململانێی یه‌كتر بكه‌ن بۆ باشتركردن و زووتر گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆیان، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه به خێراییه‌كی زۆرتر به ئامانجه‌كان ده‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامانج بووه خودی حزبه‌كه و شه‌خس، ئامانج ئه‌وه بێت كه‌سێك به‌رچاو بێت، ئه‌وكاته بێگومان كێشه‌ی زیاتر دروست ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێكیان راسته، جێی داخه كه هه‌موو حزبه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتی خۆیان و میلله‌تی خۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، هه‌ندێك له‌و حزبانه زیاتر خۆیان له‌به‌رچاو گرتووه. راسته ئه‌م ململانێیه كێشه‌ی بۆ قوتابیان دروست كردووه. هه‌ندێكجار حزبێك له ده‌سه‌ڵاته، زۆر ئاساییه حزبێكیش ئۆپۆزسیۆنه، ئاساییه ئه‌و حزبه كێبڕكێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بگاته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌روه‌ك من گوتم، هه‌ندێك هێڵی سوور هه‌ن كه ئه‌ویش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانییه، نه ده‌سه‌ڵات و نه ئۆپۆزسیۆن نابێ ئه‌و هێڵانه تێپه‌ڕێنێت. كاتێك كه‌سێك له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبی و كه‌سی هه‌وڵی دا گه‌نجانی ئێمه له وڵاتی خۆیان نامۆ بكه‌ن، یان له جیاتی ڤیان و خۆشه‌ویستی، وا بكه‌ن كه‌یفیان به وڵاتی خۆیان نێت و وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن، ئه‌وكاته پێویسته هاووڵاتیان بزانن كه ئامانجی ئه‌و حزبه و ئامانجی ئه‌و ململانێیه له خزمه‌تی وڵات و گه‌نجانی خۆیاندا نییه. پێش هه‌موو كه‌سێك پێویسته گه‌نجان خۆیان بیر بكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر تاك خۆی بیر نه‌كاته‌وه و چاوه‌ڕێ بێت یه‌كێك پێی بڵێ ئه‌وه بكه و ئه‌وه مه‌كه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هێشتا پێ نه‌گه‌یشتووه. پێویسته هه‌ر تاكێكی وڵاتی ئێمه پێویسته خۆی بیر بكاته‌وه و باشی و خراپییه‌كان لێك بداته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات، ئه‌وكاته زۆر ئاساییه ئه‌وه‌ی پێی ده‌كرێ پشتیوانیی ئه‌و ڕێگه‌یه بكات كه له خزمه‌تی ئه‌ودایه و ڕێگه‌ش نه‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت و گه‌نجانی خۆی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی به‌ده‌ست دێنن. بۆیه گه‌نج و لاوی ئێمه پێویسته وه‌ك حه‌كه‌م بن، به‌دوای كه‌سێكدا نه‌چن، به‌ڵكوو سه‌یری ئه‌دای لایه‌نه‌كان بكه‌ن، كێ له خزمه‌تی وڵاتی خۆیدا بوو پشتیوانی بكه‌ن، كێ له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌دا نه‌بێت، ئه‌وا به‌رپرسیارێتیی هه‌موو گه‌نج و لاوانی ئێمه‌یه و ده‌بێ ئه‌وان بڕیار بده‌ن كه به‌ره‌و كوێ بچن.
پرسیار: ئومێد هه‌یه به‌ره‌و باشتربوون بچێت؟
مه‌سروور بارزانی: من ئومێدم یه‌كجار زۆره، چونكه ئێمه قۆناغی گه‌لێك ناخۆشمان تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌ر به ماندووبوونی گه‌نجان و پێشمه‌رگه و هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خۆمان نه‌بوایه، هه‌روه‌ها خۆڕاگریی میلله‌ته‌كه‌شمان نه‌بوایه، واته مه‌رج نییه ته‌نیا ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكوو به‌رگه‌گرتنی ئه‌و ئازار و زه‌حمه‌ته‌ی هه‌یه خۆی شتێكی زۆره و پێویسته مرۆڤ سوپاسی خوا بكات و سوپاسگوزاری ئه‌و میلله‌ته‌ش بێت كه هێنده به ته‌حه‌مول بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه. به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ناخۆش مانای ئه‌وه‌یه كه له كاتی خۆشی‌دا زۆر به ئاسانیتر ده‌توانین هه‌نگاوی باشتر بهاوێت.
ئێمه له‌م حكوومه‌ته هه‌نگاوی زۆر جددی ده‌نێین بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ گه‌نجان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات زیاتر پێش بكه‌وێت. من ئومێدێكی زۆرم هه‌یه، هه‌م داهاتی وڵاتی ئێمه و هه‌م توانای گه‌نجانی ئێمه هه‌یه.
پرسیار: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیه به هاووڵاتیان، ناوی كابینه‌كه‌ش به كابینه‌ی خه‌ڵك ناو ده‌هێندرێت، لاوان له كوێی ئه‌م كابینه‌یه‌ن؟ به تایبه‌تیش كه خۆتیش گه‌نجێكیت؟
مه‌سروور بارزانی: زۆر سوپاس بۆ ئه‌م موجامه‌له‌یه، من لاو نیم. راستیت ده‌وێ حكوومه‌ت خزمه‌تكاره، ده‌سه‌ڵاتێك نییه به هه‌ڵه بێته ناسین كه ده‌سه‌ڵاتێكه به‌سه‌ر میلله‌تی خۆی و ده‌بێ میلله‌ت ئه‌وه‌ی بكات كه حكوومه‌ت پێی ده‌ڵێ. به‌ڵكوو حكوومه‌ت له میلله‌ته‌وه دروست ده‌بێت و ئامانجیشی خزمه‌تكردنی میلله‌ته، بۆیه دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی، جا لاوان یا هه‌ر ته‌مه‌نێك بن، ئه‌وه پێویستییه‌كی زه‌روورییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و چاره‌نووسه‌دا بچن كه بزانن داخوازییه‌كانی ئه‌و میلله‌ته چییه. ئه‌گه‌ر لاو و تاكه‌كانی وڵات جێی خۆیان له حكومڕانیدا نه‌بیننه‌وه، تووشی نائومێدی ده‌بن.
ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك ئسوڵ هه‌ن، هه‌موو كه‌س نابنه فه‌رمانبه‌ر و هه‌موو كه‌س نابنه ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌موو كه‌س به‌رپرسیارێتی وه‌رناگرن، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه به‌رپرسیارێتی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بن و كه‌سی باش له شوێنی باش دابنرێت. به‌ڵام ئه‌م تێكه‌ڵییه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست ده‌كرێت، زیاتر ده‌رفه‌ت ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی باش بناسرێن و به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌ش له لای ئه‌وان وه‌ربگیرێن. له ئۆفیسی خۆمان زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی به‌هره‌دار و به‌توانا له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسین مه‌یلی سیاسیی ئه‌و گه‌نجه چیه و چ نیه؟ به‌ڵام گه‌نجێكی به توانا و به‌هره‌مه‌ند بێت و بیانهێنین له ئۆفیسی ئێمه كار بكات، زۆر له‌وانه ئێستا له ئۆفیسی ئێمه كار ده‌كه‌ن. ئێمه لێمان نه‌پرسیوه تۆ كێی و سه‌ر به چ حزبێكیت؟ ته‌نیا رابردووێكی پاك و توانایه‌كی باشی هه‌بێت، باوه‌ڕ بكه‌ن گه‌لێكیش سه‌ركه‌وتوون و هاریكار بوون له پێشخستنی زۆر له‌و پرۆژانه‌ی ده‌ست پێكراون، یه‌كێك له‌و پرۆژانه پرۆژه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می خۆماڵیی كوردستانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه ئێمه له هه‌ناره‌وه ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجانه ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان كرد. به‌رنامه‌كانی (ئی ڤیزا و ئی په‌یمێنت) ئه‌و گه‌نجانه كاریان تێدا كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كان، ئه‌و گه‌نجانه خۆیان كردیان.
مه‌رج نییه گه‌نجان و لاوان ته‌نیا چاویان له‌وه بێت بێن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كار بكه‌ن، تێكه‌ڵیی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌نجان و خه‌ڵك بۆ ئه‌وه نییه ته‌نیا ده‌رگای حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆ بكرێته‌وه، پێویسته ده‌رفه‌تی كاری بۆ بكرێته‌وه و له كه‌رتی تایبه‌ت پشتیوانی لێ بكرێت تاوه‌كوو گه‌نجان بتوانن ببنه خاوه‌نی كاری خۆیان. ئه‌مڕۆ چه‌ندین گه‌نجم بینی، ماشه‌ڵا گه‌له‌ك به‌هره‌دار و هه‌ندێكیان داهێنانی زۆر باشیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، ئه‌وه دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه و له‌سه‌ر حكوومه‌ته پشتیوانی ئه‌وانه بكات و هانی گه‌نجانی دیكه‌ش بدات كه چاو له‌وانه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان بكرێ دڵنیابن به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام گه‌نجانیش به‌رپرسیارێتییان له‌سه‌ر، چه‌ند هه‌وڵ ده‌درێت بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشخستنی وڵاتی ئێمه، هێنده‌ش هه‌وڵ له لایه‌ن ناحه‌زان ده‌درێن بۆ دڵگرانكردنی گه‌نجانمان و ڕێگه‌گرتن لێیان و چاندنی تۆوی ناته‌بایی له‌نێو گه‌نجانمان، پێویسته گه‌نجانمان هۆشیار بن و نه‌كه‌ونه داوی ناحه‌زان، گه‌نج پشتیوان بن، ئێمه‌ش له خزمه‌تیاندا ده‌بین، وڵات وڵاتی ئێمه‌یه و داهاتووشمان زۆر گه‌شه.
پرسیار: ئێمه پێمان ده‌گوترێ نه‌وه‌ی دیجیتاڵی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر هه‌واڵی خۆش ده‌بیستین، وه‌ك فره‌چه‌شنكردنی ئابووری و پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، هه‌روه‌ها بیستوومانه كه له 2025 ئێمه ده‌بینه حكوومه‌تێكی بێكاغه‌ز و دیجیتاڵ، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه هه‌یه؟
مه‌سروور بارزانی: ئینشائه‌ڵا، له كوردستان تا ئێستا شتی زۆر باش كراوه، وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن و پارێزگاریكردن له‌م قه‌واره‌یه و دروستكردن و ئاوه‌دانكردنی باڵاخانه و ڕێگه‌وبان و زۆر شتی باش كراوه. به‌ڵام ساڵ به ساڵ ئێمه پێویستیمان به پته‌وكردنی ئه‌م ژێرخانه‌یه، ساڵ به ساڵ پێویستیمان به دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی سه‌قامگیریی ئاسایش و ته‌ناهیشه‌وه سه‌قامگیرییه‌كی زیاترمان هه‌بێت و له ڕووی سیاسیشه‌وه ئێمه بتوانین سه‌قامگیرییه‌كی زیاترمان هه‌بێت. له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵمانداوه هه‌ندێك شت له ئاستی پێویستدا نین، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی باست كرد هه‌ژماری من، ئێمه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر (هه‌ژماری من)مان راگه‌یاند، هه‌ژماری من چییه؟ پرۆسه‌یه‌كمان ده‌ست پێكردووه وه‌كوو نموونه له شوێنێك كه 850 كه‌س به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆن و به كرێدت كارت ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. به‌ڵام جگه له‌وه، ئه‌م كرێدت كارته‌ی كه هه‌یانه، ده‌توانن له هه‌ر شوێنێكیش كه بڵێم جیهازی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كارته هه‌بێت، بچێ له‌وێ كڕیاریشی پێ بكات، بچێ بۆ سوپه‌رماركێتێك و فرۆشگایه‌ك له هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌مه بكات. بڕوا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئێستا له‌وانه‌یه هێنان و بردنی پاره‌ی كاش باوی نه‌ماوه و ڕێگه‌شی پێنه‌دراوه و قورستره، بۆیه ئه‌م كرێدت كارته وه‌ك هه‌موو شتێكی تر خه‌ڵك پێویستی پێیه‌تی. خه‌ڵكی بیانی كه دێته ئێره، له‌وانه‌یه پاره‌ی كاشی پێ نییه، ئه‌و نه‌توانێت كرێدت كارته‌كه‌ی خۆی به‌كار بێنێت، چۆن بتوانێت مامه‌ڵه بكات لێره؟ چۆن بتوانین گه‌شتیار بێنینه هه‌رێمی كوردستان؟ چۆن بتوانین ئه‌م شتانه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌مترین سیسته‌می خزمه‌تگوزاری له‌م وڵاته‌دا هێشتا نه‌قوستان بێت. دروستكردنی (هه‌ژماری من) دروستكردنی ئه‌كاونتی بانكییه بۆ هه‌موو تاكێك و هاووڵاتییه‌كی كوردستان. له زۆر له وڵاتان ئه‌م پرۆسه‌یه كه ده‌ستی پێكردووه، چه‌ندین ساڵی پێ چووه، نزیكترین وڵات كه كردوویه‌تی توانیویه‌تی به پێنج ساڵ بیكات، ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه به دوو ساڵ بتوانین ئه‌م پرۆسه‌یه جێگیر بكه‌ین و هه‌موو تاكێكی كوردستان بتوانێت له‌م پرۆسه‌یه سوودمه‌ند بێت كه بتوانێت ئه‌كاونتی خۆی له‌م بانكه هه‌بێت. ئێستا دوو بانك هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو بانكه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه ئه‌م پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به نیازین له مانگی شه‌شه‌وه فراوانتری بكه‌ین و چه‌ندین بانكی تریش بێن، له ماوه‌ی 18 مانگدا هه‌ر هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له ملیۆنێك كه‌سن، هه‌موویان داخیلی ئه‌م سیسته‌مه بكرێن، به‌ڵام جگه له‌وه كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌بێ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی پێ بدرێت، كه‌سێك مووچه‌خۆری حكوومه‌ت نییه، به‌ڵام بزنسی هه‌یه و ئیشی هه‌یه و حیسابی بانكی پێویسته، بۆ ئه‌وانه‌ش رێگه ده‌كرێته‌وه هه‌ر كه‌سێك بتوانێت حیسابی بانكی هه‌بێت. ئه‌مه تۆزێك درێژ بوو به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وازح بێت، له هه‌ندێك كۆمێنت بیستوومه ئه‌م سیسته‌مه كۆن بووه، راسته به‌ڵێ پێش 20 بۆ 30 ساڵ له زۆر وڵاتان ئه‌م سیسته‌مه هه‌بووه و ئێستا كۆن بووه، به‌ڵام ئه‌مه ژێرخانێكه پێویستت پێیه، ئه‌گه‌ر هه‌ژماری من وه‌كوو ئه‌كاونتی بانكی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بتوانێت خاوه‌نی بێت، ئه‌وكاته ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه ته‌كنه‌لۆژییه‌ی ده‌كرێ پێویست ناكات تۆ بچیت له سه‌ره‌وه ده‌ست پێبكه‌ی، زۆر خێرا ده‌توانی پێڕا بگه‌ی، ئێستا پاره‌دان به شێوه‌ی (سمارت په‌یمێنت) ده‌درێت، هه‌ر به ته‌له‌فۆن پاره ده‌درێ و پێویستی به كرێدت كارتیش نییه، به‌ڵام خۆ ده‌بێ ئه‌كاونتێكی بانكیت هه‌بێت تاكوو بتوانی ئه‌و سیسته‌مه به‌كار بێنیت.
بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه له زۆر شت له‌وانه‌یه وه‌كوو باڵاخانه له‌به‌رچاوتان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئیشی باش كراوه كه ئه‌مه پێویسته بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابووری.
شته‌كانی دیكه كه جه‌نابت باست كرد بۆ ئاسانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ نموونه (ئی ڤیزا)، كه‌سێك بێته هه‌رێمی كوردستان پێویست ناكات سه‌ردانی شوێنه‌كان بكات، هه‌ر به ئۆنلاین ده‌توانێت داوای ڤیزا بكات و هه‌ر به ئۆنلاین ڤیزه‌كه‌ی خۆشی وه‌ربگرێ و به چه‌ند خوله‌كێك ده‌توانێت ئه‌مه بكات، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كوردستان چۆته قۆناغێكی تر بۆ تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌می دیجیتاڵیی گڵۆباڵیزم ئه‌مه‌ی كه هه‌یه له دونیادا، كوردستانیش بچێته ناو ئه‌م سیسته‌مه‌وه، یان له زۆر شت توانیومانه، هه‌تا وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئۆتۆمبێل لێخوڕین، من خۆم چووم له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه یه‌كه‌م پرۆژه‌ی به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بوو، چووم له‌وێ به 15 بۆ 20 خوله‌كێك توانیم مۆڵه‌ته‌كه‌ی خۆم نوێ بكه‌مه‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كات له ڕووی كاته‌كه خێراتر ده‌توانن كاره‌كه بكه‌ن، له‌رووی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك كه بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه كه پێویستن بۆ هاووڵاتیان، ئێمه ده‌ستمان پێكردووه و قۆناغێكی باشیشمان بڕیوه. دوا قسه‌م كه ئایا ئێمه ده‌توانین له‌وێ بین؟ ده‌ڵێم 100% له‌وێ ده‌بین ئینشائه‌ڵا، تا ساڵی 2025 هه‌روه‌كوو به‌ڵێنمان داوه، ده‌بینه وڵاتێك حكوومه‌تێك كه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانمان به شێوه‌ی دیجیتاڵی و ئۆنلاین ده‌بێ و پێویستیمان به كاغه‌ز نابێت.
پرسیار: كه‌واته ئێمه ده‌بێ زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ساڵی 2025 بكه‌ین؟
مه‌سروور بارزانی: پێویست ناكات تا ئه‌و كاته ئێمه چاوه‌ڕێ بین، ساڵ به ساڵ و مانگ به مانگ ئێمه ئه‌و پێشكه‌وتنانه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین ئینشائه‌ڵا.
پرسیار: ده‌مویست بزانم چ شتێكی تر هه‌یه كه دڵخۆشكه‌ر بێت بمانه‌وێت له زاری جه‌نابته‌وه گوێبیستی بین؟
مه‌سروور بارزانی: شتی زۆر هه‌یه و نامه‌وێ باسی هه‌موو شت بكه‌م، ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه خه‌ڵك هه‌یانه، بۆ نموونه ئومێدم وایه به جێگیركردنی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ئیدی بابه‌تی مووچه و ئه‌وانه نه‌بێته مانشێتی كه‌ناڵه‌كان، هه‌ر خۆی مانگانه ئه‌و شتانه هه‌مووی بكرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌كوو گرفتێك سه‌یر بكرێت. من هیوادارم و دڵنیاشم له ماوه‌یه‌كی زوو ئیشه‌ڵا ئێمه ئه‌و شتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
شتی تریش هه‌یه بۆ نموونه كاره‌با، كاره‌با پێداویستییه‌كه و خه‌ڵك هه‌مووی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه كه كاره‌با 24 كاتژمێر هه‌بێت. ئایا ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین یان ناتوانین؟ ده‌ڵێم به‌ڵێ ده‌توانین. ئه‌ی بۆ تا ئێستا نه‌كراوه؟ هه‌ندێك شت هه‌بووه كه ڕێگر بووه بۆ نموونه به‌شێك له كێشه‌كانی ئێمه داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه كه زۆرجار من قسه‌م كردووه نامه‌وێ دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالییه یان له داهاتی فرۆشتنی نه‌وته یان داهاتی نانه‌وتیی ناوخۆیه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت، ئه‌گه‌ر داهاتی ئێمه به‌شی هه‌موو شتێك بكات، ئێمه ده‌توانین هه‌موو شتێك بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شی هه‌موو شتێك نه‌كات، ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ته‌كه‌ت له‌به‌رچاو بگریت كه ئایا مووچه ده‌ده‌ی؟ پرۆژه ده‌كه‌ی كاره‌با ده‌ده‌ی یان كام شتیان هه‌ڵده‌بژێری؟
لێره‌دا له بابه‌تی كاره‌با پرۆسه‌یه‌كمان هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م هاووڵاتیان هه‌مووی بزانن. حكوومه‌ت توانا و ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای زیاتری هه‌یه. ئه‌ی بۆ نه‌یتوانیوه به‌رهه‌م بێنێت؟ چونكه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌بووه و نه‌شیتوانیوه صیانه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با بكات.
شتێكی تر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت چه‌ند پاڵپشتیی ئه‌م كه‌رته ده‌كات و هاووڵاتی چه‌ند به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه؟ ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه و حه‌ز ده‌كه‌م باسی بكه‌م. ئێمه زیاتر له دوو ملیار دۆلار پاڵپشتیی دابینكردنی كاره‌با ده‌كه‌ین، به‌ڵام هاووڵاتیان ده‌توانم بڵێم هاووڵاتی 15 بۆ 20٪ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنه‌گرتووه. له جیاتی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بێن خۆیان كرێی كاره‌باكه‌یان بده‌ن، هه‌ندێكیان كرێكه ده‌ده‌ن و من ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه ناسووتێنم، خه‌ڵك هه‌یه زۆر پابه‌نده و هه‌قی خۆی ده‌دات، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌یه نایدات.
تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌سه‌ر حكوومه‌ت حه‌وت سه‌نته و له‌سه‌ر هاووڵاتی به سه‌نت و نیوێك حیسابه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت نه‌توانێ 24 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتی بدات، هاووڵاتییه‌كه كاره‌با له مۆلیده وه‌رده‌گرێ و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زیاتریش به خاوه‌نی مۆلیده‌كه ده‌دات. ئه‌گه‌ر هاووڵاتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت رێك بكه‌وێ و به‌رپرسیارێتیی خۆی به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت هه‌ڵبگرێ، من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه حكوومه‌ت كاره‌بای 24 كاتژمێری به هاووڵاتیان ده‌دات، هه‌م هاووڵاتی سوودمه‌ند ده‌بێ چونكه پێویست ناكات ئه‌م هه‌موو پاره‌یه بدات به مۆلیده، به زۆر كه‌متر له‌وه ده‌توانێ كاره‌بای 24 كاتژمێری له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت.
ئه‌مه ئه‌و پرۆژانه‌ن كه ئێمه له‌سه‌ریان كار ده‌كه‌ین، من نامه‌وێ له ئێستاوه به‌ڵێنی هیچ شتێك بده‌م، چونكه ده‌مه‌وێ ئه‌و شته‌ی ده‌یكه‌ین من بێمه‌وه و پێتان بڵێم فه‌رموو ئه‌مه‌مان كرد. ئینجا ئه‌گه‌ر كردمان، من دێمه‌وه لاتان و پێتان ده‌ڵێم فه‌رموون ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره و له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بین ئینشائه‌ڵا.
پرسیار: با باسی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین كه به كابینه‌ی چاكسازی هاتۆته ناساندن، گرنگترین چاكسازی له زانكۆكاندایه، ساڵانه له‌شكرێك گه‌نج له زانكۆكان ده‌رده‌چن، زانكۆكان ئه‌و قوتابیانه بۆ بازاڕی كار ئاماده ناكه‌ن، چ چاكسازییه‌ك له لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی تاكێك به‌رهه‌م بێنین بۆ بازاڕی كار بشێت؟
مه‌سروور بارزانی: ده‌زانی كێشه نه له‌سه‌ر ئاستی مامۆستایانمان و نه له توانا و تێگه‌یشتن و به‌هره‌ی قوتابیانمانه، ئێمه خه‌ڵكێكی عاقڵ و قوتابییانمان زیره‌كن و مامۆستایانیشمان زۆر به ئاست و مسته‌وان، كێشه‌ی ئه‌و زانكۆیانه پێویستی و تواناكانه، هه‌روه‌ك كێشه‌كانی دیكه كه باسمان كرد، ئه‌و توانایه له‌به‌رده‌ست نه‌بووه كه بتوانیت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی قوتابخانه‌كانی خۆت یان له شوێنی خه‌وتنی قوتابیان بكه‌ین. حكوومه‌ت له ئاستێكی زۆر مته‌وازع توانیویه‌تی هاریكار بێت، چه‌ند توانا زیاتر بێت هێنده توانای زانستی و توێژینه‌وه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه به‌شێكه.
به‌شێكی دیكه ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه كه‌موكوڕی تێدا هه‌بێت، دامه‌زراوه‌ی متمانه‌به‌خشین به زانكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌پێی ستانداردێك كار بكه‌ن و چاودێرییه‌كی جددی حكوومه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكان بكرێت. هه‌ندێك زانكۆ له زانكۆكانی دیكه باشتر بوون، هه‌ندێك زانكۆ ره‌نگه بیریان كردۆته‌وه وه‌كوو بزنسه‌ك كار بكه‌ن، ئه‌مه بۆ زانكۆ قازانجنه‌ویسته‌كان نا، به‌ڵام ئه‌وانی تر. ئێمه دامه‌زراوه‌یه‌كمان دروست كردووه كه متمانه‌به‌خشینی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و به زوویی ده‌كه‌وێته كار، ئه‌وان ئه‌و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییانه دیاری ده‌كه‌ن كه بۆ پێشخستنی ئاستی زانكۆكانن. به‌س له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته كار ناكه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی دیكه‌ش گفتوگۆمان كردووه و په‌یوه‌ندیمان دروست كردووه، دوایین جار كه چوومه له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیاش رێككه‌وتنێكمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێن هاوكاریمان بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانی دیكه‌ی ئێمه هاریكار بن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن. ئه‌مه به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌یدات. هه‌ندێكیش له‌سه‌ر هه‌وڵدانی قوتابیان خۆیان و پرۆفیسۆر و دكتۆره‌كانی ئێمه و مامۆستایانی زانكۆ ده‌مێنێت كه چه‌ند زیاتر گرنگی به ناوه‌ڕۆكی خوێندن و ئاستی خوێندن ده‌ده‌ن و خۆ بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییانه، به تایبه‌تی كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دروست ده‌كرێت، ئاستێك داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌موو خوێندنی ئێمه سه‌ر بكه‌وێت.
چاومان له‌وه هه‌بێت كه هه‌ر كه‌سێك بڵێت پاش ئه‌وه‌ی خوێندنم ته‌واو كرد بچمه نێو حكوومه‌ت، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و دروست نییه، ئه‌گه‌ر سه‌یری قه‌باره‌ی هاووڵاتیانمان و سه‌یری ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی حكوومه‌ت بكه‌ین، ده‌بینین زۆر زیاده، ئێمه پێویستیمان به ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌ره نییه كه بێن كار بكه‌ن، به‌ڵام چونكه كاری دیكه نه‌بووه، هه‌مووی چاوی له‌وه بووه له حكوومه‌ت دابمه‌زرێت. لێره‌دا دوو سێ شت هه‌یه له‌م كابینه‌یه كارمان له‌سه‌ر كردووه:
یه‌كه‌م مافی فه‌رمانبه‌رانه ئه‌گه‌ر له كه‌رتی گشتیدا كار نه‌كات له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكات، خانه‌نشینی ئه‌وان بپارێزرێت. زۆر خه‌ڵك ره‌نگه كاری تایبه‌تیشی هه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بێت بڵێ سێ ساڵ پێنج ساڵ له‌وێ كار ده‌كه‌م، پاشان خانه‌نشین ناكرێم و مافم ون ده‌كرێت، ده‌چم له ئه‌ركێكی حكوومه‌ت كار ده‌كه‌م، با مووچه‌كه‌م كه‌متریش بێت به‌ڵام له ئه‌نجامدا خانه‌نشین ده‌كرێم.
ئه‌م یاسایه پێویسته بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك چ له كه‌رتی گشتی و چ له كه‌رتی تایبه‌ت دێته ته‌تبیق كردن، مافی خانه‌نشینی بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی كارمان له‌سه‌ر كردووه و گۆڕانكارییه‌كی زۆریش دروست ده‌كات.
دووه‌م دروستكردنی هه‌لی كاره له كه‌رتی تایبه‌ت، حكوومه‌ت پشتیوانیی كه‌رتی تایبه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار دروست بكرێت، هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیاره، ئه‌ندازیار بچێت ئه‌ركێك له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت، مووچه‌كه‌ی دیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت، له كه‌رتی تایبه‌ت ره‌نگه ده به‌رامبه‌ری ئه‌وه بتوانێت داهاتێك بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ خۆی و حكوومه‌تیش سه‌ركه‌وتنه و وڵاتیش زیاتر پێش ده‌كه‌وێت. دروستكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، حكوومه‌ت پارێزه‌ری مافی ئه‌وان بێت، واته مافی خه‌ڵك له‌نێوان خاوه‌ن كار و كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كات، حكوومه‌ت ئه‌م بابه‌ته ڕێك بخات، زۆر زۆر ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی دیكه ویستی خه‌ڵكی ئێمه‌یه بۆ كاركردن، زۆرجار ده‌بینم كرێكار له وڵاتانی دیكه دێن، دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌م هه‌ندێك كرێكاری ئێمه نایانه‌وێ ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌وه‌ی دیش ره‌نگه پسپۆڕی له‌م كاره نه‌بێت.
حكوومه‌ت فه‌رزی كردووه هه‌ر كه‌سێك دێته ئێره كارێك بكات، هێدی هێدی ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی كرێكاری ناوخۆیی و فه‌رمانبه‌ری ناوخۆیی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه حكوومه‌ت بۆی داناوه، ئه‌گه‌ر پسپۆڕی بیانیش هه‌بێت، با بێن، به‌ڵام حه‌دێكی بۆ دانراوه و ده‌بێ خه‌ڵكی ئێمه‌ش له میانی كاركردن فێری ئه‌و پسپۆڕییه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كارێكی ئه‌ندازیارییه یان ته‌كنیكییه و خه‌ڵكی ئێمه شاره‌زاییان تێدا نییه، ده‌بێ خه‌ڵكی ئێمه فێر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاشان ئه‌وان فێری ئه‌و پسپۆڕییه ببن.
خاڵێكی دیكه ئێوه باستان كرد، كاتێك قوتابیانمان له قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌بن، ده‌چنه زانكۆ و زانكۆش ته‌واو ده‌كه‌ن، چوار ساڵی زانكۆ و ماسته‌ر و دكتۆرا، پاشان كه دێن، زۆر كار هه‌یه پیشه‌یین و پێویستییان به بڕوانامه‌یه‌كی هێنده به‌رز نییه، دروستكردنی ئه‌م په‌یمانگه پیشه‌ییانه، هه‌یه بۆ كاره‌بایی و بۆڕی كێشان و ئاسنگه‌ری و فیته‌ری، ده‌بێ له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی حكوومه‌ت ئه‌م بوارانه پێش بخات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه مه‌رج نییه ته‌نیا بچیت زانكۆ ته‌واو بكه‌یت، شاره‌زایی و پسپۆڕیت هه‌بێ تا ئه‌و كارانه بكه‌یت، به‌ڵكوو له‌م بواره پیشه‌ییانه‌دا فێری شاره‌زایی خۆت ده‌كه‌یت، حه‌زت كرد كار ده‌كه‌یت و حه‌زت كرد زیاتر ده‌خوێنیت و بڕوانامه‌ی زیاتر وه‌رده‌گریت.
ئه‌م بواری په‌یمانگه پیشه‌ییانه زۆر زه‌رووره و ئێمه به جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌له بۆ خه‌ڵكی ئێمه بكرێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی بچێت كار بكات، فێری پسپۆڕییه‌كیش ببێت و شاره‌زا بیت، ئه‌مه زۆر كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پرسیار: پرسی لاوان، پرسێكی گرنگه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، كه باسی لاوان ده‌كه‌ین، یه‌كسه‌ر كار و بێكاری دێته هزری ئێمه، ئێوه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لینكی خۆتان و په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت چییه و پلان بۆ داهاتوو چیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری؟
مه‌سروور بارزانی: دروستكردنی كار، هه‌لی كار دروست ده‌كات، چه‌ند پرۆژه زیاتر ببن هه‌لی كار دروست ده‌بن، ئێمه هه‌وڵمان دا سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانه، ئه‌و فشارانه‌ی دێننه سه‌رمان له نه‌دانی مووچه و كێشه‌ی سیاسی و ئه‌منی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانین هیچ پێشكه‌وتنێك له وڵاتی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌م وڵاته دێته كردن، بزانن ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت تێیدا كار بكات. ده‌بێ ئێمه پشتیوانی یه‌كتر بین و نه‌ڵێین فڵان كه‌س پرۆژه‌یه‌كی دروست كردووه و ته‌نیا ئه‌و سوودمه‌نده، نه‌خێر هه‌ر كه‌سێك له‌و پرۆژه‌یه‌ی كار ده‌كات ئه‌و تێیدا سوودمه‌نده، هه‌ر شه‌قامێك دروست ده‌كرێت، خه‌ڵكێك تێیدا كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه دروستكردنی هه‌لی كاره بۆیان.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هره‌دار هه‌یه و ده‌رفه‌ت نییه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌بیرم كرد باسی بكه‌م دامه‌زراوه‌یه‌كه كه دروستمان كردووه به ناوی (KII) كه دامه‌زراوه‌یه‌كه بۆ داهێنان، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هره‌مه‌ندن، من ئه‌مڕۆ هه‌ندێكیانم بینی، ئێمه ده‌توانین پشتیوانی ئه‌وان بكه‌ین. هه‌ر به‌هره‌مه‌ندێك ئه‌گه‌ر كاری خۆی كرده بزنس، ئه‌و به ته‌نیا تێیدا كار ناكات، ده‌یان كه‌سی دیكه و گه‌نجی دیكه دێنێت له‌گه‌ڵ خۆی به‌كاریان ده‌خات. من حه‌ز ده‌كه‌م ئێمه ئاوا هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ین. حكوومه‌ت ڕێگه‌كه بكاته‌وه، خه‌ڵكی ئێمه‌ش ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه‌ی شاره‌زایه بێ كاره‌كه بكات. شه‌رم له كاركردندا نییه، هه‌ر كه‌سێك توانی بێ كاره‌كه بكات، هێدی هێدی كاری خۆی فراوان بكات. من بینیم هه‌ندێك خوشكی ئێمه‌ی ئێزدی فڕنێكیان دروست كردووه و گه‌لێك گه‌نجیان هێناوه و خستوویانه‌ته كار. ئێمه ده‌بێ خۆمان دروستی بكه‌ین و خۆمان به خاوه‌نی وڵاتی خۆمان بزانین، چاومان له‌وه نه‌بێت حكوومه‌تێك هه‌یه و میلله‌تێك هه‌یه، نه‌خێر حكوومه‌ت و میلله‌ت یه‌كه، ده‌بێ ئێمه پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین چۆن ده‌رفه‌تی كار و پرۆژه و بزنس زیاد بكه‌ین، چه‌ندی ئه‌و پرۆژانه زیاد بن، داهاتی وڵات زیاد ده‌بن، جارێكی دیكه ئه‌وانه وه‌به‌رده‌هێنیت و به‌ره‌وپێشتر ده‌ڕۆیت.
ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه و مه‌سه‌له ئه‌وه نییه بڵێمه تۆ به شه‌و و ڕۆژێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه نییه ئێمه بیرمان لێ نه‌كردبێته‌وه.
زۆرجار داتای هه‌ڵه باس ده‌كرێن، ڕاسته ئێستا گه‌له‌ك گه‌نجمان بێ كارن، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن ساڵانه ده‌یان هه‌زار ده‌رفه‌تی كار و گه‌نجانمان ده‌چنه سه‌ر كار، نه‌ك ته‌نیا له حكوومه‌ت له كه‌رتی تایبه‌تیش.
پرسیار: بێینه سه‌ر پرسیاری تایبه‌ت، په‌یوه‌ندیی باوك و كوڕ په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ته، تۆ كوڕی كه‌سێكی كه له ژیاندا نموونه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ئێمه هه‌موومان، ئه‌گه‌ر باسی هه‌ندێك له‌و سه‌ربردانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌یت؟
مه‌سروور بارزانی: بۆ من جێگه‌ی شانازییه‌كی زۆر مه‌زنه، راسته كوڕی ئه‌وم، به‌ڵام هه‌موو كاتێك وه‌ك خزمه‌تكارێك له‌گه‌ڵی بووم و زۆر شتیشی لێ فێر بووم، به‌ڵام من بۆ ئێوه باسی سێ شت ده‌كه‌م. ئه‌و سیفه‌تانه‌ی من تێیدا بینیم و زۆر بووه جێی سه‌رنجی من و هه‌وڵمداوه لێی فێر بم، یه‌ك راستگۆییه و نیشتمانپه‌روه‌ری و وه‌فادارییه. من گه‌لێك پێی سه‌ربڵند سه‌ربه‌رزم و ئینشائه‌ڵا ئێمه بتوانین به‌رده‌وام بین و ڕێگای ئه‌و به‌ر نه‌ده‌ین.
پرسیار: جه‌نابتان ئه‌ركێكی دیكه‌شتان هه‌یه كه ئه‌ویش باوكایه‌تییه، پێمان خۆشه بزانین چۆن كاته‌كانت دابه‌شكردووه بۆ كاره‌كانی دیكه‌شت؟
مه‌سروور بارزانی: به‌داخه‌وه من ئه‌و گله‌ییه له خۆم بكه‌م، كه من وه‌ك باوكێك نه‌متوانیوه ئه‌ركی خۆم وه‌كوو پێویست جێبه‌جێ بكه‌م، چونكه زۆر كاتم بۆ منداڵه‌كان ته‌رخان نه‌كردووه. هه‌وڵمداوه هه‌تا بتوانم، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان پێویستی به شتێك هه‌بێت، وانه‌یه‌ك بێت، توانیبێتم یارمه‌تییان بده‌م، تا حه‌دێك ئه‌وه‌م كردووه، زیاتر دایكیان یارمه‌تیی خوێندنی داون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر تۆزێك كاتیان له‌گه‌ڵ بده‌م، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك، هه‌رچه‌نده من شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كه‌م، ته‌نیا ڕۆژی جومعه ئه‌گه‌ر میوان و شت نه‌بێ، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كاتم هه‌بێ له‌گه‌ڵیان، ده‌رده‌چین پیاسه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، ئه‌گینا به‌داخه‌وه من نه‌متوانیوه وه‌كوو پێویست ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌م.
پرسیار: په‌یوه‌ندیی تۆ له‌گه‌ڵ سۆسیال میدیا چۆنه؟ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه چۆنیت؟ سۆسیال میدیا به‌كار دێنیت؟ ئه‌گه‌ر به‌كاری دێنیت، ڕۆژانه چه‌ند به‌كاری ده‌هێنیت؟
مه‌سروور بارزانی: سۆسیال میدیا به‌شێكه له ژیان، ئێستا هه‌ر كه‌سێك ته‌له‌فۆنی پێ بێت، هه‌وڵده‌دات سه‌یر بكات هه‌واڵ له كوێیه، منیش وه‌ك هه‌موو هاووڵاتییه‌ك سۆسیال میدیا به‌كار دێنم، زۆر جار هه‌واڵه‌كانی خۆم له كه‌ناڵه‌كان و سایته‌كانی سۆسیال میدیا وه‌رده‌گرم. سۆسیال میدیاش وه‌ك هه‌موو شتێك شیرێكی دووسه‌ره، مرۆڤ ئه‌گه‌ر به باشی به‌كاری نه‌هێنێت، ره‌نگه زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌ویش هه‌یه، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م گه‌نجانی ئێمه بزانن له‌و ئاسته‌دا سۆسیال میدیا به‌كار بهێنن كه له خێری ئه‌واندا بێت، چ جارێك سۆسیال میدیا نه‌كه‌ن به ئامرازێك بۆ زیان گه‌یاندن به كه‌سێكی دیكه. چونكه بابه‌ته‌كه ئازادییه و راده‌ربڕین و ده‌ربڕینی هه‌سته، هه‌ر شتێك هه‌یه، مرۆڤ هێنده ده‌رفه‌ت به خۆی بدات كه ته‌عه‌دا له هه‌ق و مافی كه‌سێكی دیكه نه‌كات. بۆیه هیوادارم هه‌موو گه‌نجی ئێمه بتوانن سوود له‌و ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌ربگرن.
بابه‌تی خوێندنه‌وه، گه‌لێك كتێب هه‌ن كاریگه‌رن، من بایه‌خم داوه و هه‌وڵمداوه ئه‌و كتێبانه بخوێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده كات زۆر نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت، من هه‌ندێك كتێب ده‌خوێنمه‌وه.
پرسیار: سه‌رسامی چ سه‌ركرده‌یه‌كی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه؟
مه‌سروور بارزانی: له ناوخۆ، جه‌نابی بارزانی نه‌مر، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه باپیری منه، بۆ من جێی شانازییه‌كی مه‌زنه، به‌ڵام كه‌سێك بووه كه جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان دامه‌زراندووه، شۆڕشی ئه‌و سه‌رانسه‌ری بووه و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ناوی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دیار و جێی ڕێز و ته‌قدیره و بۆ ئێمه‌ش جێی شانازییه.
سه‌ركرده‌ی بیانیش هه‌ن، به‌ڵام گاندی من زۆر پێی موعجیبم، چونكه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگه‌ی به‌خودان و ئازادیی میلله‌تی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینییه‌وه كه هاریكاری له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر نه‌كات، ئه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵی بژارد ته‌نها و ته‌نها هاریكاری له‌گه‌ڵ داگیركه‌ر و ناحه‌ز و دوژمنان نه‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون.