منداڵێكی سعوودی دوای ئه‌وه‌ی یاریی به كلیلێك كردووه و كلیله‌كه‌ی قووت داوه، گیانی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسی و به‌په‌له گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و پزیشكان توانیویانه ژیانی ڕزگار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه"، له ڕووداوێكی سه‌یردا تیمێكی پزیشكی له پارێزگای تایف له سعوودیه، سه‌ركه‌وتوو بوون له ڕزگاركردنی منداڵێك كه له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، دوای ئه‌وه‌ی به دۆخێكی زۆر خراپ هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه.
توانیان ژیانی منداڵه‌كه رزگار بكه‌ن
یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ریی نازووری بۆ منداڵه بچووكه‌كه كردبوو، گوتی سه‌ری سوڕماوه له‌و شتانه‌ی له سینگی منداڵه‌كه‌دا ده‌ریان هێناوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شا فه‌یسه‌ڵ له ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، حاڵه‌تێكی فریاكه‌وتنی منداڵێكیان پێگه‌یشتووه كه له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدایه و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان بۆ منداڵه‌كه كردووه و دواتر چه‌ند پشكنینێك و تیشكیان بۆ گرتووه.
له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت كلیلێك له سورێنچیكی منداڵه‌كه‌دا گیری خواردووه، بۆیه ڕێوشوێنی پێویستیان گرته‌به‌ر و توانیان ژیانی منداڵه‌كه رزگار بكه‌ن.