خه‌ڵاته‌كانی 95مین خولی فێستیڤاڵی ئۆسكار دابه‌ش كران و فیلمی ''هه‌موو شتێك، هه‌موو شوێنێك، به یه‌ك جار'' Everything Everywhere All at Once زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانی دروێنه كرد و حه‌وت خه‌ڵاتی برده‌وه.
ئۆسكار كه گه‌وره‌ترین و گرنگترین فێستیڤاڵی سینه‌مایه له ئاستی دنیادا، ئه‌مساڵ كه‌مێك جیاوازتر له ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه چوو و ته‌نانه‌ت ره‌نگی مافووره‌كه‌شی گۆڕی. فیلمی هاوبه‌شی دانیال كوان و دانیال شاینهارت، دوو ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مان زۆرترین خه‌ڵاتیان برده‌وه.
میشڵ یه‌ئۆ به‌هۆی رۆڵگێڕانی له هه‌مان فیلم، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی پێ درا و یه‌كه‌م هاووڵاتیی ئاسیایه كه ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ ده‌درێت.
له‌وه‌ته‌ی ئۆسكار هه‌یه هیچ فیلمێك هێنده‌ی فیلمی ''هه‌موو شتێك، هه‌موو شوێنێك، به یه‌ك جار'' نه‌یتوانیوه ببێته براوه‌ی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی تر . جگه له خه‌ڵاتی ده‌رهێنان، هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ره‌كه خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌شیان پێ درا.
براندن فریزه‌ر توانی ببێته براوه‌ی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، براندن فریزه‌ر توانی ببێته براوه‌ی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو كه له فیلمی ''نه‌هه‌نگ''دا رۆڵی گێڕابوو. ئه‌و فیلمه خه‌ڵاتی باشترین گریم و مێكئه‌پیشی وه‌رگرت.
فیلمی ''له به‌ره‌ی رۆژئاوا هیچ باسێك نییه'' كه به‌رهه‌می ئه‌ڵمانیایه، به دووه‌م گرنگترین فیلمی سه‌ركه‌وتووی ئۆسكاری ئه‌مساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت و خه‌ڵاته‌كانی باشترین وێنه‌گرتن، باشترین رازاندنه‌وه‌ی دیمه‌ن و باشترین موزیكی برده‌وه.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمنامه‌ی گێڕانه‌وه به فیلمی ''قسه‌ی ژنانه'' له ده‌رهێنانی سارا پولی درا. پینیكیۆ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی وه‌رگرت و هاوكات فیلمی ''كوڕ، مشكه‌كوێره، رێوی و ئه‌سپ''، به هه‌مانشێوه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی پێ درا.
پێویسته بگوترێ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری، به فیلمێك له‌باره‌ی ئه‌لێكسی ناڤالنی رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی رووسیا درا.