دوو ئافره‌تی به‌ریتانیا كه ته‌مه‌نیان 94 ساڵ و 101 ساڵه، دوای زیاتر له 60 ساڵ له ده‌رچوونیان، بڕوانامه‌ی زانكۆیان وه‌گرت، به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه ئه‌وكات وه‌ك په‌رستار كاریان ده‌كرد، نه‌یانتوانیبوو بڕوانامه‌ی زانكۆ وه‌ربگرن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
میترۆ"، مامۆستا مادج براونی خانه‌نشینكراو و مامۆستا شیلا گۆردۆنی، كاتێك له سییه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له كۆلێژی ڕاهێنانی مامۆستایان خوێندوویانه، به‌هۆ جه‌نگی دووه‌می جیهانی بڕوانامه‌ی زانكۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه له 1939 بۆ 1945 به‌رپابوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌و بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه خه‌ونیان پێیه‌وه ده‌بینی.
كاتێك مادج و شیلا خوێندنیان له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی نۆنینگتۆن له شاری كێنت ته‌واو كرد، خوله‌كانیان وه‌ك ئه‌مڕۆ له ئاستی خوێندنیان بڕوانامه‌ی ددانپێدانانیان پێ نه‌دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دواجار زانكۆی له‌نده‌ن بڕیاری دا بڕوانامه به‌و دوو ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه بدات كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی فه‌خری له په‌روه‌رده‌یان پێ نه‌درابوو، بۆ سوپاسكردنیان له خزمه‌تكردنی ده‌یان ساڵه‌یان به‌م كه‌رته.